لاوێکی کورد لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرا

13:29 - 24 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لاوێکی کورد بە ناوی \"عەلی سوهرابی\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزراوە.

عەلی سوهرابی خوێندکاری یەکێک لە زانکۆکانی شاری کرماشانە و هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.