لاوێکی کورد بە دانانی بارمتەی قورس لە گرتنگە ئازاد کرا

15:35 - 13 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کورد خەڵکی گوندی \"سەردۆش\" سەر بە شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تەمەنی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ١١ خاکەلێوە، لاوێکی کورد بە ناوی \"ئەرسەلان نیکخا\" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عارف خەڵکی گوندی \"سەردۆش\"ی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تەمەنی لە گرتنگە ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ئازاد کرا.

ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خاکەلێوە، لەگەڵ \"ئارش نەوروزی\" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی فایق لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ڕاگوێزرابوون.

ئەرسەلان نیکخا، بە تۆمەتی \"بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزی گوندی \"سەردۆش\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرابوو.