لاوێکی کورد بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی گیانی لە دەست دا

14:44 - 22 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بۆ دابینکردنی پاروویەک نان لە ڕێگای کۆڵبەریەوە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییانی خەڵکی شاری نۆدشە، سەر بە پارێزگای کرماشان لە سنووری هاوبەشی ئەو شارە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، جەنازەی کۆڵبەرێکی لاوی کوردیان پاش ٧٢ کاتژمێر دۆزیەوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کۆڵبەرە حوسێن کوهی خەڵکی سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان ڕاگەیەنراوە، کە ناوبراو لە گوندی \"زاوەر\"تووشی وەستانی دڵ بووە.

\"\"
تەرمی حوسێن کوهی لە بەرزاییەکانی زاوەر
هەواڵنێری کوردپا لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی کوردپا باسی لەوە کرد کە ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٣٢ ساڵە نزیکەی ١٠ ساڵە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان خەریکی پیشەی کۆڵبەری و کرێکاری بووە.
حوسێن کوهی خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

دۆزینەوەیی جەنازەی ئەو هاووڵاتییە قوربانییە لە کاتێک دایە کە پیشەی مەترسیداری کوڵبەری لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا لەگەڵ کێشەی جیددی و دژوار بەرەوڕوو بووتەوە کە هەزارن کەس بە بڕینی دەیان و سەدان کیلۆمیتر، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیان و گوزەرانیان خۆیان دەگەیەننە ناوچە سنوورییەکان.

بەسترانی ڕێگاکان و قۆرغ کردنی داهاتەکان لە شوێنی تێپەڕگەی ناوچە سنوورییەکان بە بەشێکی بچووک لە کێشەی جیددی هاووڵاتییان ئەژمار دکرێت.