لاوێکی سەردەشتی بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

14:55 - 4 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا و لە ئەنجامدا کۆتایی بە ژیانی هات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی \"میلاد خوجەستە\" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی حوسێن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

\"\"
بەوتەی کارناسان، نائۆمیدی و بێ‌هیوایی بۆ درێژەدان بە ژیان تایبەت بە چینێکی دیاریکراوی کۆمەڵگا نییە و هەر کەس لە هەلومەرجێکدا که دەگاتە قەیرانی بێ‌شوناسی و درێژەدان بە ژیان بە کارێکی نەگونجاو دەزانێ هەوڵی لەم چەشنە دەدات.