لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر کرا
14:50 - 2 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی خەڵکی شاری بانە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئەو شارە کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی \"زانیاری عوسمانی\" دانیشتووی گەڕەکی \"سلێمانبەگ\" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دسبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"بەشداری لە مانگرتنی بازاڕییان و داخرانی سنوورەکان\" دەسبەسەر کراوە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە وتووێژێکی کورتی تەلەفوونی لەگەڵ ئاژانسی کوردپا باسی لە دۆسیەسازی دژی ئەو لاوە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە کرد و ڕایگەیاند: \"بنەماڵەی عوسمانی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان کردووە، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون خۆیان بواردووە و ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەکەی درووست کردووە.
لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە، بازاڕیانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان و زیادکردنی نرخی گومرۆکەکان دەستیان دایە مانگرتن و ئەم مانگرتنانە فراوانتر بوویهوە و شارەکانی مەریوان، سەقز و پیرانشاریشی گرتەوە.