لاوێکی تەمەن ٢٣ لە ورمێ خۆی کوشت

14:31 - 30 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: کێشەی بنەماڵەیی لە یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری ورمێ، خۆکوژیی لاوێکی کوردی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی گوندی (حەسار)ی سەربە شارستانی ورمێ، بە زەبری چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، رۆژی رابردوو، رێکەوتی ٢٩ی رێبەندان هەوڵی خۆکوشتنی داوەو لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

هەواڵنێری کوردپا لە ورمی، شوناسی ئەو لاوە کوردەی، (ئیحسان باوەدەری) کوری پەرویز راگەیاندووە.

دەگوترێ، کە تەرمی ئەو لاوە کوردە، هەتا ئیستا لە پزیشکی دادوەریی ورمی راگیراوەو رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان، هۆکاری کۆمەڵایەتیی وەکوو هەژاری، نەبوونی پشتیوانی، بێ هیوایی بە داهاتوو، سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژی لاوان و مێرمنداڵان لە ئیراندا ئەژمار دەکرێت.