لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە مەریوان دەسبەسەر کرا

13:57 - 28 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان، لاوێکی کوردیان بە ناوی \"محەممەد پەروازە\" تەمەن ٢١ کوڕی مەلاحوسێن خەڵکی گوندی \"نێـ\"ـی شاری مەریوان، دەسبەسەر کرد.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرشکردنە سەر شوێنی کاری ئەو لاوە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

\"\"محەممەد پەروازە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" دەسبەسەر کراوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەر، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"بڕیار کاوە\" تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی ئەمین، \"موحسێن فەرەهمەند\" کوڕی خوسرەو و \"حەمید پەروازە\" تەمەن ٢٨ ساڵ کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی \"نێـ\"ـی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ ‌بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردوون.