لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە چەکی ڕاو خۆی کوشت

15:06 - 6 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سیروان، سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە هۆی کێشەی ماڵی و بێکارییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ، بە ناوی \"کازم ئەشتەری فەیلی\" خەڵکی گوندی \"چەمشێر\"ی شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، بە چەکی ڕاو (تاپڕ)، کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.

دەوترێ، ئەو لاوە کوردە، بە هۆی بێکاری و کێشەی ماڵی دەستی داوەتە خۆکوژییەوە.

پێشتر، بەرپرسی دەفتەری تەندروستیی ڕەوانی و ئیعتیادی وەزارەتی بێهداشت، کە داوای هاوکاریی لە وزارەتخانەکان بۆ کەمکردنەوەی خۆکوژی لە ئێراندا کردبوو، بێکاریی بە هۆکار و پاڵنەری سەرەکیی خۆکوژییەکان لە ئێران ناو بردبووە.