لاوانی کورد دەبنە قوربانیی کێشەی بنەماڵەیی

20:00 - 26 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی خۆکوژی لاوان، لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی \"فەرشاد ئەمینی\" تەمەن ٢٠ ساڵ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕیگای خواردنی \"حەبی برینج\"ەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو لاوە کوردە دانیشتووی گەڕەکی بەهارستانی شاری سەقز بوو.

حەوتووی رابردوو، ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی \"ن، مواردی\" بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە خەڵکی گوندی \"گەڕاو\"ی سەر بە شاری ڕوانسەر بووە.