لابردنی کوردەکان لە فیدراسیۆنی پینگ پۆنگ و بێدەسەڵاتی ئیدارەی وەرزش و لاوان
22:09 - 29 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای ئەوەی \"محەممەد زارعپوور\" وەک بەرپرسی فیدراسیۆنی پینگ پۆنگی وڵاتی ئێران دیاری کرا، سەرجەم کوردەکانی لەو فیدراسیۆنە لابرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵیک وەرزشکاری کورد و ئەندامی فیدراسیۆنی وەرزشی پینگ پۆنگی ئێران وەک \"ئەمیر عۆبەیدی\" دەبیری فیدراسیۆن، \"ئیقباڵ لوتفوڵڵا نەسەبی\" لە راهێنەریی تیمی میللیی لاوان و کۆمیتەکانی فەننی، فوئاد کاسب راهێنەری تیمی میللیی گەورە ساڵان، جەمیل لوتفوڵڵا نەسەبی راهێنەری تیمی میللیی مێرمنداڵان بە بڕیاری بەرپرسی نوێی ئەو فێدراسیۆنە وەلا نران.
لەلایەکی دیکەوە و بەبڕیاری نوێی ئەو بەرپرسە، رێگریی لە چوونی \"میدیا لوتفوڵڵا نەسەبی\" بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی یاری گوانجۆ کراوە و هەروەها مەتین پارسا\" بۆ یارییە نێو دەوڵەتییەکان بانگهێشت نەکراوە.
وەرزشکاران و ئەندامانی کورد ئەو فیدراسیۆنە رایانگەیاندووە کە ئەم هەڵسووکەوت و بڕیارانەی بەرپرسی نوێی فیدراسیۆنی وەرزشی پینگ پۆنگی ئێران بە واتای دژایەتی کوردستان و نەهێشتنی وەزشکارانی کورد لە رشتەی وەرزشی پینگ پۆنگی وڵاتی ئێران دایە.
بە وتەی ئەم وەرزشکارانە، هەڵسووکەوتی محەممەد زارع پوور لە حالێک دایە کە کوردستان بە جەمسەرێکی تایببەت لە بواری رشتەی وەرزشیی پینگ پۆنگ لە ئاستی ئێراندا دادەنرێت.
ناوبراو بۆ پاساو هێنانەوە بۆ ئەو کردەوانەی خۆی رایگەیاندووە، هیچ کام لە ئەندامانی کوردی ئەو فیدراسیۆنە خوازیاری هاوکاری کردنی من و هەروەها ئامادەی سەرف کەردنی کاتی خۆیان لەو پەیوەندییەدا نەبوون.
هەرلەو پەیوەندییەدا بێ هەڵوێستی و نەبوونی پەرچە کرداری ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئوستانی کوردستان نیگەرانی لای وەرزشکاران و ئەندامانی کوردی ئەو فێدراسیۆنە دروست کردووە.
وەرزشکارانی کورد لەسەر ئەو باوەڕەن ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئوستانی کوردستان لەسەرەتای دەستبەکار بوونییەوە هەتا ئێستا بەشێوەیەکی بێ دەسەڵاتانە لەگەڵ کێشەکان بەرەوڕوو بۆتەوە و هیچ داکۆکییەکی لە مافی وەرزشکارە کوردەکان نەکردووە.