قەڵای مێژووی ئیلام لەبەرەبەری لەناوچوون دایە + وێنـــە

23:25 - 26 پووشپەڕ 2713
ئاژانس کوردپا: نۆژەن کردنەوەی قەڵای مێژووی \"والی\" لە شاری ئیلام، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست راگیراوە و هەنووکە مەترسیی رووخان و لەناوچوونی لە ئارا دایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەرەرای ئەوە ی کە ٥ ساڵ پێش ئێستا بڕیاری نۆژەن کردنەوەی قەڵای والیی شاری ئیلام چوو قۆناخی جێبەجێ کردنەوە، بەڵام هەتا ئیستا نەتەنیا کاری نۆژەن کردنەوەکەی بەهۆی کەمیی بۆدجەوە هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیەوە، بەڵکوو بەشێک لە بینای ئەو قەلایە بەرەو رووخان دەچێت.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسی پلانی نۆژەن کردنەوەی ئەو قەڵایە بە هەواڵدەریی \"فارس\"ی راگەیاندبوو، کە نۆژەن کردنەوەی قەڵای ئیلام لەلایەن بەرپرسانی رێکخراوی میرات فەرهەنگی و گەشتیاریی ئەو ئوستانەوە دەبێ بە زووترین کات دەبێ بچێتە قۆناخی جێبەجێ کردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن ریاڵ بۆدجەی بۆ تەرخان کراوە.

دەگوترێت \"سەربان، بەند کێشی دیوارەکان و هەروەها گەچی بڕی و رەنگی نێو ژوورەکانی قەڵای مێــژوویی ئیلام پێویستییان بە نۆژەن کردنەوە هەیە، بەڵام هەتا ئێستا بەشێوەی پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.

قەڵای مێژووی والی بە یەکێک لە بیان مێژوویەکانی ئوستانی ئیلام دادەنرێت کە نزیک بە ١٢٤ ساڵ پێش ئێستا بەبڕیاری \"غوڵام رەزا خان\" والی شاری \"پشت کوه\"لە سەر تەپۆڵکەی مێژووی \"چقا میرگ\"ی شاری ئیلام دروست کراوە.

ئەو قەڵایە ساڵی ١٣٧٦ لە رێزی ئاسەوارە مێژوویی - میللییەکاندا تۆمار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە قەلای مێژووی \"هەزارانی\"ی شاری ئابدانان کە لە سەردەمی دەسەلاتداریەتیی ساسانییەکاندا دروست کراوە و بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئوستانی ئیلام دادەنرێت، لەبەرەبەری لەناوچوونی یەکجاری دایە.

زۆرێک لە چالاکانی بواری میرات فەرهەنگی لەسەر ئەو باوەڕەن کە رێکخراوی میرات فەرهەنگ ی و گەشتیاریی ئێــران لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەرەوڕووی بێ بەرنامەیی، کەمیی بۆدجە بۆتەوەو ئەمەش رەوتی لەناوچوونی بینا مێژووییەکانی خێراتر کردۆتەوە.
\"14002.jpg\"

\"14003.jpg\"

\"14000.jpg\"

\"13999.jpg\"