قەڵای مێژوویی "دمدم" مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
12:23 - 30 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: قەڵای مێژوویی دمدم لە ناوچەی ورمێ بەهۆی هەڵدانەوەی نایاسایی لەلایەن کەسانی نابەرپرسەوە هەڕەشەی لەناو چوونی لەسەرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، قەڵای مێژوویی دمدم کە بە یەکێک لە هێماکانی خۆڕاگریی نەتەوەی کورد لە رەوتی مێژوودا دێتە ئەژمار بە هۆی هەڵدانەوەی نایاسایی لەلایەن چەند کەسێکی سەربە \"سپای پاسداران\"ەوە لە بەرەبەری لە ناوچوون دایە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی قاسملوو بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: پێش هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشێکی بەرچاو لە دیوارەکانی بینای ئەو قەڵایە وەک خۆی مابوونەوە، بەڵام پاش بە دەسەڵات گەیشتنی ئەو حکوومەتە \"غوڵامڕەزا حەسەنی\" ئیام جومعەی ورمێ بە مەبەستی لەناو بردنی ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستان، بڕیاری رووخاندنی دا.
قەڵای دمدم لە سەردەمی دەسەڵات داریەتیی \"شا عەباسی سەفەوی\"دا بەپێی بڕیاری \"خانی لەب زێڕین\" سەرلەنوێ دروست کرایەوە و لە درێژەی ئاڵۆزی و ململانێکانی نێوان ئەمیری برادۆست و شاعەباسدا سەرەڕای کوژرانی هەزاران کەس لەلایەن سوپای شا عەباسەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە.
قەڵای دمدم بە مەودای ١٥ کیلۆمیتر دوور لە شاری ورمێ و لەسەر تەپۆڵکەیەک لە دۆڵی قاسموو هەڵکەوتووە و مێژووی دروست کرانی ئەو قەڵایە دەگەڕێتەوە بۆ پێش هاتنی ئێسلام.
چیرۆکی خۆڕاگریی قەڵای دمدم لە نێو شێعری شاعیران، بەیت بێژ و حەیران بێژاندا رەنگی داوەتەو و بۆتە هەوێنی شێعری شاعیرە بە ناوبانگەکانی وەک \"ئەحمەدی خانی و جگەر خوێن و بە چەندین شێعریان لەمەڕ حەماسەت، خٶراگریی و قارەمانیەتیی خانی لەب زێڕین هۆنیوەتەوە و بەیتی قەڵای دمدم بە درێژترین بەیتی کوردی دادەنرێت.
هەتا ئێستا ٢ رۆمان لەلایەن ٢ رۆمان نووسی کورد \"عەرەب شەمۆ و جان دۆست\" لەمەڕ رووداوی قەڵای دمدم و خۆڕاگریی خانی لەب زێرین نووسراوە و لەو ٢ رۆمانەدا بەگشتی باس لە نەهامەتی و کوشتاری خەڵکی کورد بەدەستی سوپای شا عەباس کراوە.