قەڵای "قەبان" لە ماكۆ لە بەرەبەری لەناو چوون دایە
15:57 - 20 رێبەندان 2711
كوردپا: قەڵای قبان كە بە یەكێك لە ئاسەوارە مێژووییەكانی كورد دێتە ئەژمار، بەهۆی كەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەكان لە بەرەبەری لەناو چوون دایە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاژانسی كوردپا لە ماكۆ، درووست كردنی مزگەوتێك لە تەنیشت قەڵای \"قەبان\" بۆتە هۆی ئەوەی كە بەشێك لە دیوارەكانی ئەو ئاسەوارە مێژووییە تووشی رووخان بێت.
بە وتەی شایەتحاڵان، سەرجەم ئەو كەلوپەلەی كە بۆ درووست كردنی ئەو مزگەوتە بەكار دەبرێت خراوەتە ناو حەوشەی قەڵاكەوە و ئەمەش روخساری ئەو قەڵایەی كردۆتە وێرانە.
قەڵای \"قەبان\" لە 2كیلۆمیتریی باكووری شاری ماكۆ لە نێوان دوو چیادا هەڵكەوتووە.
ئەو قەڵایە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتدارییەتیی كوردەكان لە سەردەمی سەفەوییەكاندا.