قەزرداربوونی شارەداریی سەردەشت و فرۆشتنی زەوییەکانی

14:35 - 24 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی گەندەڵی و بەفێڕۆدانی پارەی شارەداریی شاری سەردەشت، ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە حکوومەتییە، بڕی ٣٢ میلیارد تمەن قەرزدارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شارەداریی شاری سەردەشت، بە هۆی قەرزداربوون، خەریکی فرۆشتنی ئەو زەوییانەیە کە لەژێر کونتڕۆڵی ئەو ناوەندە حکوومەتییەن.

بەرپرسی شارەداریی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: شارەداریی سەردەشت بە هۆی قەرزداربوونی کە بڕی پارەکەی دەگاتە ٣٢ میلیارد تمەن، دەیەوێت زەوییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بفرۆشێت.

بە وتەی کامیل ڕەسووڵی، شارەداریی شاری سەردەشت بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە، بڕیارە ١١ پارچەی زەویی شارەداری بفرۆشێت.

حەشیمەتی شاری سەردەشت بەپیی ئاماری ساڵی ٩٠، ١١١ هەزار و ٥٩٠ کەس بووە و یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێیە.