قەبرستان و لەوەڕگەی گوندێکی نەغەدە ئاگری تێبەردرا + وێنــە

15:05 - 20 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: قەبرستانی و لەوەڕگەکانی دەوروبەری یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری نەغەدە بەدەستی کەسانێکی نەناسراو ئاگری تێبەردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ قەبرستان و لەوەڕگەی گوندی \"خەلیفان\"ی سەربە شاری نەغەدە لە ئاگردا سووتان.

بە وتەی یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە، بە زووترین کات ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی شاری نەغەدە ئاگاداری ئەو ئاگرکەوتنەوە کرایەوە، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتن بۆ شوێنی ئەو رووداوە، مەئموورانی ئەو ئیدارەیە نەیانتوانی لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدا یارمەتیدەری هاووڵاتییان بن.

دەگوترێت بەهۆی درەنگ گەیشتنی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەو بەرینایی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، زیانێکی بەرچاوی ماددی بە هاووڵاتییانی ئەو گوندە گەیشتووە.
\"13857.jpg\"

\"13859.jpg\"

\"13860.jpg\"

\"13858.jpg\"

\"13856.jpg\"