قوتابییەکی کورد بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی هەڵبژێردرا

16:23 - 11 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: قوتابییەکی کوردی خەڵکی شاری سنه بە ناوی \"مەتین محەممەدی\" بۆ کێبڕکێ جیهانییەکانی کرۆواسی ڕەوانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای ڕاهێنان و تێپەڕکردنی ٥ قۆناغی ئۆردووی تیمی، مەتین محەممەدی، قوتابیی کوردی خەڵکی شاری سنه، بۆ وڵاتی کرۆواسی ڕەوانە کرا.

\"متینکێبڕکێکانی پاڵەوانییەتی فووتسالی قوتابیانی جیهان، لە ڕێکەوتی ١٦ هەتا ٢٠ی خاکەلێوە لە شاری پورکی وڵاتی کرۆواسی بەڕێوە دەچێت.

مەتین محەممەدی وەرزشوانی کورد، ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و ماوەی ٦ ساڵە بە شێوەی تایبەتی وەرزشی فووتسال ئەنجام دەدەات.

محەممەدی لەژێر ڕاهێنەریی ڕەزا ڕەحمانی‏دا کاری فووتساڵی دەست پێ‏کردووە.

وەرزشوانانی کورد لە کوردستانی ئێران سەرەڕای دابین نەکردنی ئیمکاناتی پێویست لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتەوە، توانیویانە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بەدەست بێنن.