قوتابخانەکان لەسەر تێچووی قوتابیان رێوڕسمی \"دهەفجر\" بەڕێوە دەبەن+بەڵگە

15:49 - 12 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای کەمیی ئیمکانات لە قوتابخانەکانی ئوستانی (ئازاربایجانی رۆژئاوا)، ئیدارەی پەروەردە پێداگری لەسەر بەرێوەچوونی رێوڕەسمە حکوموەتییەکان دەکاتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەپێی بەخشنامەیەک کە بەسەر تێکرای قوتابخانەکانی ئوستانی (ئازاربایجانی رۆژئاوا)دا ڵلاو بۆتەوە، داوا کراوە کە رێوڕەسمی \"دهەفجر\" بەبێ ئەملاولا و لە هەر دۆخ و هەلومەرجێکدا، دەبێ بەڕێوە بچێت.

\"24489.jpg\"
بەخشنامەی بڕیاری بەڕێوەبردنی رێوڕسمی حکوومەتیی \"دهەفجر\"
بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەخشنامەیە لە کاتێکدا دراوەتە قوتابخانەکان و جەخت لەسەر بەڕێوەچوونیشی کراوەتەوە، کە نزیک بە تێکڕای قوتابخانە دەوڵەتییەکان لەگەڵ کەمیی ئیمکاناتیی پەروەردەیی بۆ قوتابییەکان بەرەوڕوو بوونەتەوە.

بنەماڵەی یەکێک لە قوتابییەکانی قوتابخانەکانی ورمێ بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندووە؛ لە سەرەتای کرانەوەی قوتابخانەکانەوە هتا ئێستا چەندین جار و هەر جارەی بە بیانوویەکەوە پارەیان لە قوتابیان وەرگرتووە.

ناوبراو لە کۆتاییدا بە هەواڵنێری کوردپای ئاشکرا کردووە؛ بەرپرسی قوتابخانەکان تەنانەت بۆ رەنگ کردنی قوتابخانەکان و بەرێوەبردنی رێوڕەسمی حکوومەتیی \"دهەیفجر\" پارەیان لە قوتابیان ئەستاندووە.

\"24488.jpg\"