فەرهەنگێکی سێ زمانە بڵاو دەکرێتەوە

21:01 - 16 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خەڵکی شاری بۆکان فەرهەنگێکی سێ زمانەی ئامادە کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بڵاوی بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرهەنگووسێکی کورد بە ناوی عەلی جەوشەنی خەڵکی شاری بۆکان فەرهەنگێکی لەژێر ناوی \"کوردستانیکا\" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ئامادە کردووە.

ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و بڕیارە کۆتایی مانگی پووشپەڕ بخرێتە بازاڕەوە.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بڵاوی کردووەتەوە، عەلی جەوشەنی ماوەی ١٥ ساڵ کاری لەسەر ئەو فەرهەنگە کردووە و فەرهەنگەکەش لەلایەن ناوەندی چاپەمەنی \" مانگ\"ـەوە لە چاپ دراوە.