فەرهەنگی سێ زمانەی \"کوردستانیکا\" لەچاپ درا

13:23 - 3 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا : فەرهەنگی کوردستانیکا کە بە خامەی چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان ئامادە کراوە، لەچاپ درا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی جەوشەنی فەرهەنگووسی کورد، فەرهەنگێکی لەژێر ناوی \"کوردستانیکا\" بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی ئامادە کردووە.

ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \"مانگ\"ــەوە لەچاپ دراوە.

عەلی جەوشەنی ماوەی ١٥ ساڵ کاری لەسەر ئەو فەرهەنگە کردووە و بەرهەمەکە لە دووتوێی ٣٥٠٠ لاپەڕە و ٩٥٠٠٠ وشەدا ئامادە کراوە.

سەرجەم کاروباری تایپ، رێکخستن و دیزاینی ئەو فەرهەنگە سێ زمانییە له‌سه‌ر شانی عەلی جەوشەنی بووە.

هەواڵی پێوەندیدار:
فەرهەنگێکی سێ زمانە بڵاو دەکرێتەوە