فەرمانداری پیرانشار هەڕەشەی لە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز کرد
13:46 - 22 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: فەرمانداری شاری پیرانشار بە هێزە ئەمنیەکانی راگەیاندووە بە هەموو شێوەیەک بەرپەرچی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی نەورۆز لەو شارە بدەنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا فەرمانداری شاری پیرانشار لە نامەیەکدا ٣٠ کەسی نزیک لە حکوومەتی بە مەبەستی پلان داڕشتن بۆ رێگری کردن لە رێوڕەسمەکانی جێژنی نەورۆز، بانگهێشت کردبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، لە کاتی ئەو کۆبوونەوەیەدا فەرماندار رایگەیاندووە \"هه‌ڵپه‌ڕین له‌کوێی ئیسلامدا هاتووه؟!! سه‌ر رووت کردن و ئیسلام؟ ئه‌م نه‌ورۆز، نه‌ورۆز و بێ شه‌رعییه، لهتورکییهوە هاتووە بۆ وڵاتی ئیسلامیی عه‌زیزمان! ئێوه بۆتان نییه په‌یڕه‌وی له‌م بێ شهرعییهب که‌ن به‌ڵکوو ئێوه تەنیا بۆتان هه‌یه له‌م رۆژه‌دا بچنه مزگه‌وته‌کان و نوێژ و دووعا بخوێنن\".
فەرمانداری پیرانشار لە درێژەی قسەکانیدا دژایەتیی خۆی لەگەڵ هەموو جۆرە کۆبوونەوەیەکی بەبۆنەوەی نەورۆزەوە دەربڕیوە و رایگەیاندووە: \"بۆ خۆم وەک به‌رپرسی شۆرای ئه‌منیه‌تی شار، له‌هه‌ر شوێنێکی شار ته‌نانه‌ت دێهاته‌کانیش ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه بۆ شادی کردن و هه‌ڵپه‌ڕین بۆ نه‌ورۆز پێک بێ، له ئێستاوە ئیزنم به‌هێزه ئه‌منی و ئینتزامییەکان داوه به‌توندترین شێوه له‌گه‌ڵیان بجووڵێنه‌وه\".
هەروەها ساڵی رابردوو ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرای پیرانشاركە چەند رۆژ پێش سەری ساڵ ئامادەكارییان بۆ بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز كردبوو، رۆژێک بەرلە بەڕێوە چوونی جێژنی نەورۆز له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتییەکانەوە هێرشیان کرایه‌سه‌ر و که‌ره‌سه‌کانی ده‌نگ و ره‌نگیان لێ زه‌وت کرا و هێندێک له‌لاوانی ئەو شارەش دەستبەسەر کرابوون.
لەلایەکی دیکەوە \"محەممەد قەنبەری\" جێگری بەرپرسی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگای کوردستان، هەر چەشنە شایی‌و کۆبوونەوەیەکی لە رۆژی \"چوارشەممە سووری\"دا قەدەغەیە راگەیاندووە.
چەند رۆژ پێش ئێستا ئیدارەی ئەماکنی شاری بۆکان، بە گۆرانیبێژ و گرووپە مۆسقیایی و هونەرییەکانی ئەو شارەی راگەیاندبوو لە ئەگەری بەشداری کردن لە بۆنە و رێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شار و گوندەکان، بەرەوڕووی زیندانی کران دەبنەوە.