فەرمانداری مەریوان لە زانکۆی پەیامنووردا سمینارێکی هەڵوەشاندەوە+وێنە/ ئاگاداریی خوێندکارانی ناڕازی
19:03 - 11 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان و هەروەها فەرمانداریی ئەو شارە، رێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆڕێکی خوێندکاری گرت و ئەوەش ناڕەزایەتیی خوێندکارانی لێ کەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی رەشەمە، لەکاتێکدا بڕیار بوو لە زانکۆ پەیام نووری مەریوان سمینارێک لە ژێر ناوی \"ڕۆڵی زمانی دایکی لە هزر و بیرکردنەوەدا\" بەڕێوەبچێت، بەڵام بەرپرسانی زانکۆ و هەروەها بە دەست تێوەردانی فەرمانداری شاری مەریوان پێش بە بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕە گیرا.
بە گوتەی یەکێک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە، رێگری کردن لە بەڕێوەچوونی سمیناری \" ڕۆڵی زمانی دایکی لە هزر و بیرکردنەوەدا\" لە حاڵێکدایە کە پێشتر مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئەم سمیارە لەلایەن خودی بەرپرسانی زانکۆوە درابوو.
ئەو خوێندکارە گوتیشی: لە بەرەبەری دەستپێکردنی سمینارەکەدا، بەرپرسانی زانکۆ بە شێوەیەکی نایاسایی سمینارەکەیان هەڵوەشاندەوەو ئەم هەڵسووکەوتەی بەرپرسان ناڕەزایەتیی خوێندکارانی بەدوای خۆیدا هێنا.
بە گوتەی ئەو خوێندکارە: دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سمینارە، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە لەبەردەم دەفتەری بەرپرسی زانکۆ کۆبوونەوە و داوای وڵامدانەوەی یاسایی بەرپرسانیان کرد.
ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە: \"بەرپرسان هیچ جۆرە وڵامێکیان نەبوو و تەنها وتیان کە فەرماندری وتوویەتی کە دەبێ ئەم سمینارە هەڵبوەشێتەوە\".
خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان باس لەوە دەکەن، \"کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا ڕێگە بە هیچ چەشنە کۆبوونەوەیەکی یاسایی نادرێ و بەرپرسان هەرجارە و بە کۆمەلێک بیانووی جۆراوجۆر بەر بە چالاکیی یاسایی خوێندکاران دەگرن و زۆر جاریش خوێندکاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەرەورووی فشار، بێبەری کران لە خوێندن و دەستبەسەرکران و حوکمی زیندانیش دەبنەوە.
خوێندکاران لە نێو زانکۆ‌دا ئاگادارییەکیان سەبارەت بە هەڵوەشاندوەی ئەم سمینارە بڵاو کردەوە، کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:
ئاگاداری ئاگاداری خوێنکارانی هێژا:
هه‌ر وه‌ک ئاگاداران ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی ١١-١٢-١٣٩٣ کاتژمێر ١٠ی سه‌ر له‌به‌یانی سمێنارێک له‌ژێر ناوی (ڕۆڵی زمانی دایکی له‌هزر و بیر کردنه‌وه‌دا) بڕیار بوو به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌م کۆڕهکهبهبڕیاری خودی به‌رپرسانی زانکۆ لهشۆرای فه‌رهه‌نگیدا په‌سه‌ن کرا، به‌ڵام له‌دوایین ساته‌کانی نزیک بهبهڕێوهچوون کۆڕه‌که، له‌لایه‌ن به‌ر پرسانی زانکۆوهبهشێوهیهکی دوور له‌یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کانی چالاکی کردن له‌زانکۆ و به‌ده‌ست تێوهردانیانی ناوهندهئیدارییهکانی نێو شار که‌مافی ئه‌م جۆرهدهست تێوهردانانهیان له‌کار و باری زانکۆ‌دا نییه، به‌بیانووگه‌لی جۆراوجۆر به‌ریان به‌به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕهکهگرت. دیارهئهم جۆرهههڵسوکهوتهی ئه‌م ناوه‌ندانه وهه‌ر وه‌ها به‌رپرسانی زانکۆش دوور له‌یاسایه.
لهئاوهها دۆخێک‌دا که‌به‌رپرسان به‌بیانووگه‌لی جۆراوجۆر و ده‌ستێوه‌ردان لهچالاکییهیاساییهکانی نێو زانکۆ هه‌ر جۆرهچالاکییهکی یاسایش ڕاده‌گرن. ئیتر خوێندکار مانای چییه‌و خوێندکاران خۆیان له‌کویێ ئه‌م شوێنه‌دا پێناسه‌بکه‌ن و ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌به‌رانبه‌ر به‌خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان له‌سه‌ر شانیانهلهکوێوهبهجێگهبگهیهنن. دیارهئێمهوهکوو خوێندکارانی ئه‌م زانکۆیهخۆمان به‌به‌رپرس ئه‌زانین. به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی به‌رپرسانی زانکۆ، ئه‌م چشنهسووکایهتیانهقهبووڵ ناکه‌ین.

بەرپرسانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان و هەروەها فەرمانداریی ئەو شارە، رێگرییان لە بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێر ناوی \"ڕۆڵی زمانی دایکی لە هزر و بیرکردنەوەدا\" کرد