فەرمانبەران و کرێکارانی شارەداری بۆکان دوو مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

19:56 - 28 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: فەرمانبەران و کرێکارانی شارداری شاری بۆکان ماوەی دوو مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرمانبەرانی شارەداری مەریوان بە هۆی نەبوونی پارە، ماوەی دوو مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و هەروەها کرێکارانی ڕۆژکاریش ماوەی سێ مانگە پاریان لەو ناوەندە حکوومەتییە وەرنەگرتووە.

ماوەیەک پێش کرێکارانی خەدەمات ناڕەزایەتییان لە هەمبەر وەرنەگرتنی پارە ڕۆژێک مانیان گرتبوو.

بە وتەی بەرپرسی شۆرای شاری بۆکان شارەداری ئەو شارە ٣٤ میلیارد و ٩٠٠ میلیۆن تمەن قەرزدارە.

وەجد قەزڵجی هەروەها دەڵێت: بە پشتی بەستن بە بەڵگەکان کۆی قەرزەکان دەگاتە ٤٠ میلیارد تمەن.

مانگی خەرمانان، عەبدوسەلام موسەووی ڕایگەیاندبوو، دۆخی ماڵی شارەداری بۆکان زۆر نالەبارە و ئەگەر لە یاسادا پێشبینی کرابێت کە شارەداریش وەکوو شیرکەتەکانی دیکە بتوانێ مایەپووچ بوونی خۆی ڕابگەیەنێ، مایەپووچ بوونی ئەو شارەداریەم ڕادەگەیاند.

لینکی پێوەندیدار:
کرێکارانی شارەداری بۆکان سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە