فەرمانبەرانی ژووری پیشەوەرانی شاری ئیلام ماوەی ٦ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

11:34 - 21 رەشەمه 2721

کاناڵە خۆجێیەکانی ئیلام باسیان لە دواکەوتنی مووچەی ٦ مانگی فەرمانبەران و پشکێنەرانی ژووری پیشەوەران لە شاری ئیلام کردووە.

ئەو کاناڵە خۆجێیانە هەروەها نووسیوویانە، فەرمانبەران و پشکێنەرانی ژووری پیشەوەران لە ٦ مانگی ڕابردوو هەتا ئێستا هیچ مووچە و حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە. ئەم کارەش بووەتە هۆی دروستکردنی کێشە بە تایبەت نەدانەوە قەرزی بانک و کرێخانوو و هەتا دوایی بۆ ئەو فەرمانبەرانە.

ئەو کاناڵانە هەروەها لە زاری بەرپرسی ژووری پیشەوەران بڵاویان کردووەتەوە سەرەڕای بەدواچوون لە ڕێگای پارێزگا و فەرمانداری هەتا ئێستا هەوڵەکانمان بێئاکام بووە.