فێستیڤاڵی "لاوی زێڕین" بە ئامادە بوونی بەهمەن قوبادی کۆتایی بە کارەکانی هێنا

13:21 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر فێستیڤاڵی سینەمایی \"لاوی زێڕین\" تایبەت بە کورتە فیلم، لە شاری هەولێر دەستی بەکار کرد و ئەمڕۆ ٢ شەممە کۆتایی پێدێت.

بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی ئەو فێستیڤاڵە، رێوڕەسمی دەسپێكی دووەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمای \"لاوی زێڕین\"ی كورتە فیلم لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سینەماكاری ناودار و بە ئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی، کۆمەڵێک بەرپرسانی ئیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهرام وەلەدبەیگی سەرۆكی ئەنستیتۆی كوردستان لە تاران، خاتوو میلیس رخنەگری سینەما و مامۆستای زانكۆكانی ئەمریكا و توركیە، هونەرمەندانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵ، نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن و هۆگرانی هونەری سینەما كاتژمێر ٣٠/٣ دوانیوەڕۆی رۆژی شەمە ٢٥ی سەرماوەز لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

\"10217.jpg\"
بەهمەن قوبادی سینەماکاری ناسراوی کورد لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاندبوو: ماوەی چوار ساڵە كەلە ئێران هاتوومەتە دەرێی و ئێستاكە لە كوردستانم، بڕیارم داوە دوو، سێ ساڵ لە شاری هەولێر بمێنمەوە و بتوانم هەندێك كاری هونەری بكەم. بە هیوام فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر دابمەزرێنم و بتوانین كۆمەڵێك سینەماكار و كەسانی پسپۆڕ و شارەزای بواری سینەما لە دەروەی كوردستان بانگهێشت بكەین و وتووێژی فیلمسازانی كورد و بیانی بخەینە گەڕ.

ئەو سینەماکارە کوردە ئاماژەی بەوەش دابوو: ئێستا هەولێر شاری ئاوەدانكردنەوەیە و لە تەنیشت ئەوەدا ئێمە دەبێت مەسەلە و چالاكیی هونەری بخەینە گەڕ و بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ئامانجانەش دەبێت لەگەڵ بەرپرسان قسە و دانووستان بكەین و هاوکاریی پێویستمان بکەن.

\"10218.jpg\"
لە کۆتایی ئەو رێوڕەسمەدا باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلم، باشترین وێنەگرتن، باشترین ئەكتەری كچ، باشترین ئەكتەری كوڕ و باشترین ئەكتەری منداڵ لەلایەن لێژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵەوە دەستنیشان دەکرێن.

ئەو فێستیڤاڵە بە نمایش کردنی ٢٢ كورتە فیلمی چیرۆكی و دیكیۆمێنتاری، لەوانە: ٢٠ كورتە فیلم لە بەشی پێشبڕكێی و هەروەها دوو كورتە فیلمیش لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێیەکەدا لە رۆژانی ٢٥ هەتا ٢٧ی خەزەڵوەر لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.