فێستیڤاڵی "فەجر" رێگری لە نمایش کردنی شانۆ کوردییەکان دەکات
19:59 - 14 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی چوار مانگی رابردوودا بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دوو جار رێگرییان لە بەشداری شانۆی لاوانی کورد لە فێستڤاڵە سەرتاسەری و نێونەتوەییەکان کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەبیری ٣١مین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر لە وەرگرتنی شانۆی زارۆکینە \" منداڵینە\" خۆی بواردووە.
شانۆی زارۆکینە لەلایەن کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد لە شاری ورمێ بەرهەم هاتووە و لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا ٢ جار رێگری لە بەشداری کردنی ئەو بەرهەمە هونەرییە لە فێستیڤاڵە سەرتاسەری و نێونەتەوەییەکاندا کراوە.
پێشتریش لە خەرمانانی ئەمساڵدا، فێستیڤاڵی سەرتاسەریی هونەرە شانۆییەکان کە لە پارێزگای خۆراسانی باکوور بەڕێوە چوو، رێگری لە بەشداری کردنی ئەو بەرهەمە کرد.
لە ولاتی ئێران نمایش کردنی شانۆ بە زمانی کوردی و بە ناوەرۆکی کوردستانییەوە، لەگەڵ ئاستەنگ و گرفت بەرەوڕوو دەبنەوە.
رێگری کردن لە نمایش کرانی شانۆی زارۆکینە لە کاتێک دایە، ٣١مین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی \"شانۆی فەجر\" لە ژێر ناوی \"شانۆ بۆ هەموان\" لە کۆتایی مانگی رێبەندانی ئەمساڵدا لە ٩ بەشی شانۆی ناوچەیی، نێونەتەوەیی، و ئەزموونەکانی سەردەمدا بەڕێوە دەچێت.