فێدراسیۆنی خوێندكارانی خۆرهەڵات كوردستان تیرۆریزمی نێودەوڵەتییان لە كوردستانی مەحكووم كرد
14:48 - 22 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: فێدراسیۆنی خوێندكارانی خۆرهەڵات كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بە بۆنەی 22ی پووشپەڕ، ساڵرۆِژی تیرۆری دوكتۆر ععەبدوڵرەحمان قاسمللوو سكرتێری پێشووی \"حدكا\" بڵاویان كردۆتەوە تیرۆریزمی نێودەوڵەتییان مەحكووم كردووە.
نوسخەیەك لەو بەیاننامەیە لەلایەن فیدراسیۆنی خوێندكارانی خۆرهەڵاتی كوردستانەوە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە.
دەقی بویاننامەكە:
راستی ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامی ئێران وەكوو سەرەكیترین پاڵپشتی تیرۆریزمی \"دەوڵەتی\" و \"نێودەوڵەتی\"، هەر لە سەرەتای هاتنە سەركارەوە، گەورەترین ئامرازی بۆ سەقامگیركردنی دەسەڵات و لەناوبردن و سەركوتی ناڕزایەتییەكان، سڕینەوەی جەستەیی نەیارانی سیاسیی خۆی بووە. بەپێی ئامارەكان كۆماری ئیسلامی لە ماوەی 33 ساڵی رابردوو و لە چوارچێوەی پڕۆژەی \"جینایەتی پیرۆز\"دا پتر لە 450 كەسایەتیی ناودار و ناڕازیی ئێرانیی لە سەرانسەری جیهاندا تیرۆر كردووە كە لەم نێوانەدا، تیرۆری رێبەران و چالاكانی كورد یەكێكە لە خاڵە بەرچاو و هەرە دیارەكانی پرۆژەی جینایەتی پیرۆزی كۆماری ئیسلامی.
یەكێك لەم كەسایەتییانە دوكتۆر عەبدوڕەحمان قاسملوو بوو كە دەستی تیرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامی لەژێر دەمامكی ئاشتی و دیپلۆماسیەوە، گوللەی رقی كردە وەڵامێك بۆ نیازپاكیی ئەو رێبەرە. دیارە ئەمە یەكەمین و دوایین جار نەبوو كە رێبەرانی گەلی كورد بەدەستی ناپاكی دەسەڵاتدارانی گشتی خۆازی كۆماری سێدارەی ئیسلامی تیرۆر كران.
تیروری دوكتۆر قاسملوو لە 22پوشپەری ساڵی 1368ی هەتاوی لەسەر مێزی وتووێژ سەلمێنەری ئەوە بوو كە دەسەڵاتێك كەلە سەر بناغەی تیرۆر دامەزراوە هیچكات ناتوانێت رێز لە بۆچوونە جیاوازەكان بگرێت. هەر بۆیە كۆماری ئیسلامی هەمیشە ئەم سیاسەتەی پێڕەو كردووە و دواتر كەسایەتی و رێبەرانی سیاسیی كورد وەكوو غوڵام كەشاوەرز ، كاك سدیقی كەمانگەر و دوكتۆرسادق شەرەفكەندی و هەروەها بە سەدان تێكۆشەری سیاسیی كوردیش لە باشووری كوردستان بوونە قوربانیی تیرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامی.
بە پێچەوانەی هێندێك دەربڕینی چەواشەكارانە، تیرۆری رێبەرانی گەلی كورد تەنیا پێوەندیی بە لایەنێكی جیاواز لە باڵەكانی دەسەڵاتی گشتی خوازەوە نیە، بەڵكوو بكەران و بڕیاردەرانی سەەرەكی تیرۆری ئەم رێبەرانە خودی سیستمی سیاسی و بەرپرسە سەرەكیەكانی كۆماری ئیسلامیین.
فێدراسیۆنی خوێندكارانی خۆرهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، وێڕای ئیدانەكردنی ئەم جینایەتانەی كۆماری ئیسلامی، تیرۆریزم بە هەموو شێوازەكانی، بەتایبەتی تیرۆریزمی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی لە كوردستان شەرمەزار دەكات.
فێدراسیۆنی خوێندكارانی خۆرهەڵات كوردستان
21یپوشپەری 2712ی كوردی