فیلمێکی دیکە سەبارەت بە کوردستان و پێشمەرگە لە فەڕانسه بەرهەم دێت
13:36 - 3 خەزەڵوەر 2716
ئاژانسی کوردپا: میدیاکانی فەڕانسە بڵاویان کردەوە کە دووهەمین فیلم سەبارەت بە کوردستان و پێشمەرگە لەو وڵاتە بەرهەم دێت.
بێرنارد هێنری لێڤی (Bernard-Henri Lévy) نووسەر، بیرمەند و فەیلەسووفی فەڕانسە، دووهەمین فیلمی خۆی له‌بارەی کوردستان و پێشمه‌رگه به‌رهه‌م دێنێت و میدیاکانی فەڕانسەش باس لە گرینگیی ئەو فیلمە دەکەن.
ڕۆژنامه‌ی (پاریسیه‌ن)ی فهڕانسە بڵاوی کردووە که؛ نووسه‌ر، بیرمەند و فه‌یله‌سووفی فه‌ڕانسه، بێرنارد هێنری لێڤی، پاش به‌رهه‌مهێنانی فیلمی پێشمه‌رگه و به‌شداری کردنی ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵەکهنی ٢٠١٦ی زایینی‌دا، هه‌روه‌ها بڵاوکردنەوەی فیلمه‌که له چه‌ندین وڵاتی جیاوازی جیهان، لە هەوڵی ئەوەدایه فیلمێکی دیکە به‌ناوی \"شه‌ڕی موسڵ (La bataille de Mossoul) بەرهەم بێنێت.
سەبارەت بە بەرهەمێهنانی ئەم فیلمە، ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە کە؛ \"نووسه‌ر، بیرمەند و فەیلەسووفی فه‌ڕانسه بێرنارد هێنری به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی ئەو فیلمە سەبارەت بە کوردستان و پێشمه‌رگه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستانی باشووور.\"
لە دوای دەستپێکردنەوەی عەمەلیاتی ڕزگار کردنی موسڵ و دەنگدانەوەی قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میدیا جیهانییەکاندا، وڵاتانی زلهێزی جیهان ستایشی ئازایەتی و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد کە دژی تێرۆر لە ناوچەکەدا شەڕ دەکات.