فیلمی "كوێستانی قەندیل" بو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دیجیتاڵیی هەڵبژێردرا
14:27 - 9 رەشەمه 2711
كوردپا: فیلمی سینەمایی \"كوێستانی قەندیل\"، لە دەرهێنانی تەها كەریمی سینەماكاری خەڵكی بانە، هاوكات لەگەڵ بەشداری كردن لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دیجیتاڵ لە هیندستان دەكات.
بەڕێوەبەری فیلمی \"كوێستانی قەندیل\"، هاوڕێ كەریمی، بە ئاژانس و رادیۆی پەیامنێری راگەیاندووە، فیلمی \"كوێستانی قەندیل\" لە دەرهێنانی تەها كەریمی، بەشداری لە بەشی پێشبڕكێی فیلمە جیهانییەكان لە فێستیڤاڵی دیجیتاڵ لە شاری \"دێهلی نەو\"دەكات.
هاوڕێ كەریمی ئاماژەی بەوەش داوە، فێستیڤاڵی فیلمی دیجیتاڵ لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەكانی وڵاتی هیندستانە كە ئەمساڵ لە پایتەختی ئەو وڵاتە، لە رۆژانی 19 هەتا 25ی رەشەممە بەرێوە دەچێت.
\"كوێستانی قەندیل\" یەكێك لە فیلمە سینەماییەكانی \"تەها كەریمی\"یە كەلە جوغرافیای هاوشێوەی كوێستانی قەندیلدا باس لە پێكەوە ژیان و بەر یەككەوتنی چوار نەتەوەی كورد و عەرەب و فارس و تورك دەكات، لە زمانی سێ كەسایەتیەوە چیرۆكی كەسوكاری ونبووەكان شەڕی نێوان ئەو كولتوورانە دەگێڕێتەوە كە چون بۆ ونبووەكانیان دەگێڕێن.
فیلمەكە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، دكتۆر قوتبەدین سادقی، مامۆستای ئەكتەری شانۆ، جومەرد قارەمان، عەینەدین و لەمیا حوسێین و كامەران رەئووف وەك ئەكتەری میوان رۆڵیان تێدا بینیوە.