فیلمی دەرهێنەرێكی كورد لە زانكۆی پەیام نووری سنە پیشان درا
16:06 - 15 رەشەمه 2711
كوردپا: كورتە فیلمی \"لێرە جادەكان بێ كۆتایین\" لە دەرهێنانی تەوفیق ئەمانی سینەماكاری كورد لە زانكۆی پەیام نووری شاری سنە بە ئامادە بوونی خودی دەرهێنەر پیشان درا و لەلایەن خوێندكارانەوە هەڵسەنگێنرا.
كورتە فیلمی \"لێرە جادەكان بێ كۆتایین\" فیلمێكی 33 خولەكییە كە باس لە گیروگفت و ئاستەنگی توێژی ژنان و پێگەیان لەناو كۆمەڵگا نەریتییەكان و بەتایبەت گوندەكانی كوردستاندا دەكات و لەو فیلمەدا لە روانگەیەكی جیاوازەوە باس لە دیاردەی خۆسووتاندن لەناو ژنان كراوە.
كورتە فیلمی \"لێرە جادەكان بێ كۆتایین\" لە یەكەم فێستیڤاڵی سەرانسەریی فەرهەنگی، هونەریی \"راە روشن\" توانی لە سێ بواری باشترین ئامادەكاری، وێنە هەڵگرتن و هەروەها باشترین ئەكتەری ژن خەڵاتەكانی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
ئەو فیلمە لەلایەن خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری سنەوە پێشەوازییەكی باشی لێوە كراوە و هەركام لە روانگەی خۆیانەوە ئەو فیلمەیان هەڵسەنگاندوە.
تەوفیق ئەمانی لەدایك بووی ساڵی 1360ی شاری مەریوانە و دەرهێنەرێكی كارای بواری كورتە فیلمی كوردییە و یەكێك لە بەرهەمە سینەماییەكانی كورتە فیلمی \"هێما\"یە كەلە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و بیانیدا خەڵاتی مسۆگەر كردووە.