فیلمی دیكیۆمێنتاریی \"نیشتمان\" به‌شداریی فێستیڤاڵی \"چرا\"ی له‌ سلێمانی ده‌كات

13:52 - 10 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: بەرهەمی دیکیۆمێنتاریی دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بەشداری لە دیداری چرا لە شاری سلێمانی‌دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی دیکیۆمێنتاریی نیشتمان لە دەرهێنانی رزگار محەممەدی، مانگی دێسامبری ٢٠١٣ی زایینی بەشداری لە دیداری چرا بۆ فیلمی دیکیۆمێنتاریدا دەکات کە تایبەت بە ژیانی کرێکارانی کوردی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان بەرهەم هاتووە.

سێیەمین دیداری چڕا بۆ فیلمی دیکیۆمێنتاری لە سەر ئاستی هەر چوار بەشی کوردستان لە رۆژانی ١٣، ١٤، ١٥ی مانگی دێسامبری ٢٠١٣ی زایینی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

ناوەرۆکی فیلمی دیکیۆمێنتیی نیشتمان باس لە ئازار و کێشەی کرێکارانی خەڵکی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا دەکات کە لە هەرێمی کوردستان و دوور لە بنەماڵەکانیان بەرەوڕووی دەبنەوە.

\"17118.jpg\"
ناوەرۆکی فیلمی دیکیۆمێنتیی نیشتمان باس لە ئازار و کێشەی کرێکارانی خەڵکی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستاندا دەکات کە لە هەرێمی کوردستان و دوور لە بنەماڵەکانیان بەرەوڕووی دەبنەوە
بە وتەی رزگار محەممەدی بەشێک لە ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لەو کرێکارانە دەکات کە بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری لە وڵاتی ئێران، روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لێرەش لە هەموو مافەکانیان بێبەش کراون.

ئەو دیکیۆمێنسازە کوردەی خەڵکی شاری سنە دەڵێت، کرێکارانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رووی ئەمن و ئاسایشەوە هەرێمی کوردستان بە باشترین شوێن بۆ کار کردن دەزانن، بەڵام ئەوە لە حاڵێک دایە کە ساڵانە ژومارەیک لە کوردانی رۆژهەڵات بەهۆی ناستانداردیی شوێنی کار و کەمتەرخەمیی خاوەنکار لە هەرێمی کوردستان دەبنە قوربانی.

فیلمی دیکیۆمینتاریی نیشتمان کە ماوەی ١٩ خولەکە، لە دەرهێنەریی رزگار محەممەدی و لە شاری سلێمانی کاری وێنەگریی بۆ کراوە و لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان حکوومەتی هەرێمەوە بەرهەم هاتووە.

رزگار محەممەدی ساڵی ٦٦ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و پێشتر لە ساڵی رابردوودا فیلمێکی دیکیۆمێنتی لە دەرهێنانی ناوبراو لەژێر ناوی \"کەمپی دومیز\" کە تایبەت بە کوردە ئاوارەکانی سووریا بوو، بەشداری لە دیداری \"چرا\"دا کرد.