فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە جارێكی تر بۆردمانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان دەست پێکردەوە كردەوە
16:09 - 8 رەشەمه 2711
كوردپا: ئەرتشی توركیە دوابەدوای بۆردومان كردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق، هاوكات تۆپبارانیشی دەست پێكردەوە.
رۆژی دووشەممە 8ی رەشەممە ئەرتشی توركیە ناوچەكانی دەورووبەری \"سیدەكان و خواكورك\"یان لە هەرێمی كوردستان تۆپباران كرد.
شەوی رابردووش چەند فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەرتشی توركیە ناوچەی \"زاپ\"یان لە سنووری ناحیەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
ماڵپەڕی \"فرات\" بڵاوی كردەوە، هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەك لە خەساری ماڵی و گیانیی هاووڵاتیان لەبەر دەستدا نیە.
ئەرتشی توركیە بە بەردەوامی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بۆردومان دەكات كەلە نیوەی یەكەمی ساڵی 1390دا 7 هاووڵاتیی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان بەهۆی تۆپبارانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیەوە گیانیان لەدەست دا.