فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە جارێكیتر بناری قەندیلیان بۆردومان كرد
15:02 - 16 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە شەوی پێشوو جارێكی تر دەستیان كردەوە بە بۆدومانی گوندەكانی ناحیەی سەنگەسەر لە بناری قەندیل.
لەو بارەوە عەبدولڕەزاق بایز بەڕێوەبەریناحیەی\"سەنگەسەر\"ی سەر بە قەزایپشدەر بە رادیۆ نەوایراگەیاند، كاتژمێر 11:30 خولەكیشەوی پێنجشەممە رێكەوتی 15 لەسەر 16ی خەرمانان فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە بە چڕیدەستیان كردووە بە بۆردومانیبناریقەندیل و گوندەكانی\"ئیندزێو ئاشقووڵكە و سورەدێ\".
ناوبراو ئەوەشی زیاد كردووەكە زیاتر رەز و باخ و كوێستانەكان كەوتوونەتە بەر ئەو بۆدومانە و هەتا ئێستا لە رێژەیزیانە مادییەكانی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.
لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا شەڕ و پێكدادانی نێوان ئەرتشی توركیە و پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە چەند ناوچەیەكی توركیە وەك \"شەمزینان و شێرناخ و دەورووبەری\" روویان لە زیاد بوون كردووە و كۆمەڵێكی بەرچاو لە هێزەكانی ئەرتشی توركیە كوژراون و تەنیا لە تەقینەوەیەكدا دوێنێ25 كەس كوژراون.
گومان دەكرێت بۆدومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بۆ سەر كوێستانی قەندیل و دێهاتەكانی دەورووبەری لە تۆڵەی ئەو هێرشانەدا بێت.