فووتباڵی نه‌غه‌ده‌بوو به‌قاره‌مانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا

20:54 - 20 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا: كێبه‌ركێكانی فووتباڵی پله‌یه‌كی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌قاره‌مانیی تیمی كاویانی نه‌غده‌كۆتایی پێهات.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا، تیمی فووتباڵی كاویان به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیمی شاره‌داری شنۆ توانیان پله‌ی یه‌كه‌می كێبه‌ركێكانی لیگی پله‌یه‌كی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.

ئه‌م تیمه‌توانی به‌٢ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌خاڵێ له‌حه‌وتووی حه‌ڤده‌یه‌مدا بگاته‌پله‌ی قاره‌مانی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌نه‌غه‌ده‌دا به‌ئاژانسی هه‌واڵی كوردپای وت: تیمی كاویانی نه‌غه‌ده‌له‌لاوانی كورد پێكهاتووه‌و له‌گه‌ڵ تیمی دره‌فش، له‌خۆشه‌ویستترین تیمه‌كانی شاری نه‌غه‌ده‌دێنه‌ئه‌ژمار.

ئه‌م تیمه‌له‌١٧ یاری ئه‌م وه‌رزه‌دا هیچ دۆڕانێكی تۆمار نه‌كردبوو.

كاویانی نه‌غه‌ده‌به‌م سه‌ركه‌وتنه‌، وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌كێبه‌ركێكانی پله‌ی سێی سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌شداریی ده‌كات.

كاویانی نه‌غه‌ده‌هه‌روه‌ها به‌تۆماركردنی ٤٤ گوڵ، باشترین هێڵی هێرشبه‌ری بووه‌له‌نێو ئه‌و ١٠ تیمه‌ی كه‌له‌م كێبه‌ركێیانه‌دا به‌شدار بوون.

\"سه‌لاح كامه‌لا\" هێرشبه‌ری كاویان به‌لێدانی ٢٤ گوڵ بووه‌باشترین هێرشبه‌ری ئه‌م یارییانه‌.

یاریی داهاتووی كاویان له‌به‌رامبه‌ر برقی ورمێدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامی قاره‌مانیی تیمی كاوایان نابێت.