فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی لەسەقز، بەهۆی دەستێوەردانی ناوەندە دەوڵەتییەکانەوە بەڕێوەنەچوو
15:44 - 17 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: لە کاتێکدا بڕیاربوو فستیڤاڵی \"چیرۆکی کوردی\" بە مەبەستی پڕ کردنەوەی بۆشایی لە ئەدەبی چیرۆکی کوردی لە شاری سەقز بەڕێوە بچێت، بەهۆی دژایەتیی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێش بە بەڕێوەچوونی گیرا.
بەپێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی کە سەرەتا مۆڵەتی بەرێوەچوونی لە ئیدارەی فەرهەنگی شاری سەقز وەرگرت و ٢٠ ملوێن تمەن بودجەی بۆ تەرخان کرا، بە گوتەی بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە بەهۆی دەستێوەردانی چەند ناوەندێک کارەکەیان پەکی کەوت.
ماڵپەڕی شارنیوز لە وتوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکەدا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو فستیڤاڵە کە بەڕێوەبەرییەکەی لە ئەستۆی بریا کاکەسووری، تاهیر قادرزادە و خالید عەبدوڵڵاهی چالاکانی فەرهەنگی شاری سەقز بوو، دواتر بەهۆی فشاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سەقزەوە بریا کاکەسووری و تاهیر قادرزادە لە بەڕێوەبەرایەتیی فستیڤالەکە وەلا نران.
بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵی چیرۆک بۆ ئەو ماڵپەڕەیان ئاشکرا کردووە، شۆرای شار و شارەوانی گوتوویانە کەسانێک ناڕەزایەتیاین بەم فستیڤاڵە دەربڕیوەو خوازیاری ئەوە بوون کە فستیڤاڵەکە بخرێتە موناقسەو وەکوو کاری پەیمانکاری نرخی لەسەر دابندرێ.
شۆرای ئیسلامیی شاری سەقز رایانگەیاندووە، کە دەبێ ناوەندێکی دەوڵەتی بەڕێوەبەردنی فستیڤاڵەکە بگرێتە ئەستۆ و هۆکاری هێنانە گۆڕێی ئەو داخوازییەیان بۆ \"رێگری کردن لە هاتنە ئارای بۆچوونی دژبەران\" گەڕاندۆتەوە.
فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی، بڕیاربوو ١٤ هەتا ١٥ مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری سەقز لە دوو بەشی چیرۆک و وتاردا لە ژێر ناوی \"تێپەرین لە ریئالیسم، خوێندنەوە خەسارناسی\"ی چیرۆکی کوردی لە شاری سەقز و لەلایەن ئەنجومەنی ئەدەبیی پەیڤ و کۆڕی چیرۆکی خۆرەوە بەڕێوە بچێت.