فستیڤاڵی مۆسیقای رەسەنی کوردی لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو + وێنــە

17:23 - 11 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ یەکەمجار بەبەبشداری هونەمەندانی کوردی زۆربەی شارەکانی کوردستان، فستیڤاڵێکی گەورە و تایبەت بە مۆسیقای رەسەنی کوردی لە شاری مەهاباد بەڕێوەچوو.

ئەو فستیڤاڵە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ لە شاری مەهاباد دەستی بەکار کرد چەندین کەس بەشێوەی تاکەکەسی و گروپی، ژەنینی ئامێری مۆسیقاییان پێشکەش کرد و دواتریش کۆمەڵیک گۆرانی فۆکلۆر، بەیت و حەیران و لاوک پێشکەش بە بەشداران کران.

لەو فستیڤالەدا ٦ گروپ لە شارەکانی \"بۆکان، سەردەشت، شنۆ، پیرانشار و مەهاباد\" بەشدار بوون کەلە بەشی ژەنینی ئامێری گروپیدا \"گروپی شاری شنۆ پلەی یەکەم، گروپی \"سەهۆڵان و \"بەهێــز\"ی شاری بۆکان پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا.

هەروەها لەبەشی ژەنینی ئامێری تاکەکەسیدا \"مستەفا ئەحمەدپوور، فەرید وەیسی، ئەحمەد مەندە و خاکزاد بەڕیز پلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان مسۆگەر کرد.

لەلایەکی دیکەوە لە بەشی گۆرانیبێژیی تاکەکەسیدا \" کەماڵ سادق، رێبوار حاجی\" کاوە چەلەبی و میهەن خواە\" بەڕیز ۆلەکانی یەکەم هەتا سێیەمیان بەدەست هێنا.

لە برگە جیاوازەکانی ئەو فستیڤاڵەدا چەندین هونەرمەند و مامۆستای مۆسیقای کوردی باسیان لە کاریگەری مۆسیقای دەرەکی و بێگانە لەسەر گۆرانی و مۆسیقای کوردی کرد و هاوکات \"مۆسیقای کوردیی\"یان بە خەزێنەیەکی بەنرخ لە قەڵەم دا.
\"13622.jpg\"

\"13623.jpg\"

\"13625.jpg\"

\"13626.jpg\"

\"13621.jpg\"