فایلی ژومارەی داهاتووی وەرزنامەی زرێبار تایبەتە بە مێژوونووسیی کورد
19:57 - 25 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: وەرزنامەی زرێبار لە ژومارەی داهاتووی خۆیدا فایلێکی تایبه‌تی بۆ لێکدانه‌وه‌ی \"مێژوونووسیی کوردستان\" تەرخان کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کورپا، وەرزنامه‌ی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی زرێبار لە ژومارەی داهاتووی خۆی و لە فایلێکی تایبەتدا ته‌واوی لایه‌نه‌کانی مێژوونووسیی کوردستان ده‌خاته به‌رباس و ره‌خنه و هه‌وڵ ده‌دات خه‌سارناسیی له ره‌وتی مێژوونووسیی کوردستان بێنێتە ئاراوە.
گۆڤاری زرێبار لە ژومارەی (٢٤،٢٥) رابردووی خۆی کۆمەڵێک بابەتی بەپێزی تایبەت بە زمانی کوردی، کێشەی زاراوەکان، خەسارناسیی فەرهەنگنووسیی کوردی بڵاو کردەوە و هەروەها هێندێک وتووێژی لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕانی ئەم بواراەی لەخۆ گرتبوو.
دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی زرێبار لەو باوەڕە دان، ره‌خنه‌گرتن له‌و دیسکۆرسه که مێژووی کوردستان، له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵا و زاڵەوە ده‌خوێنێته‌وه، یان له به‌رامبه‌ردا به خوێندنه‌وه‌یه‌کی زارەکی و ده‌مارگرژانه مێژوو له گێڕانه‌وه‌یه‌کی لایه‌نگرانه‌دا بنیات دەنێت ده‌نێت، پێویستییه‌کی هه‌نووکه‌یی و زانستییه.
دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی زرێبار داوایان لە نووسەر، توێژەرانی کورد کردووە نووسین و ره‌خنه‌کانیان لە پێوەندی لەگەڵ مێژووی کوردستان رەوانەی گۆڤاری زرێبار بکەن.
زرێبار وەرزنامەیەکی فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە بە شێوازی شیکاری و شرۆڤەیی و لە چوارچێوەی فایلدا بەڕێوە دەچێت.