فاتیح ساڵحی: فیلمی "شەقامی دوكتۆر قاسملوو"بەسەرهاتێكی رۆمانسیە لە خەبات ‌و ئەوین

14:20 - 5 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بڕیارە رێکەوتی18 هەتا 20ی رەزبەری ئەمساڵ فیلمی \"شەقامی دوكتور قاسملوو\" لە نووسین ‌و دەرهێنانی فەتحی میرزاییان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی \"گۆتام\"ی نیۆیۆرك بەشداری بكات.

لەم پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فاتیح ساڵحی هونەرمەند و یاریدەدەری دەرهێنەر ‌و یەكێك لە ئەكتەرەكانی ئەو فیلمەی دواند و لە وەڵامی چەند پرسیارێكدا زانیاریی زیاتری لەو بارەوە خستە روو.

\"7165.jpg\"
ئاژانسی كوردپا: بیرۆكەی سازكردنی ئەو فیلمە چۆن هاتە ئاراوە ‌و نێوەڕۆكەكەی باس لە چی دەكات؟

فاتیح ساڵحی: زۆر سپاسی ئەو دەرفەتە دەكەم كە بۆ منتان رەخساندووە. تێبینیەكم هەیە لە ناساندنی من لە سەرەتای وتووێژەكەدا. ئەم فیلمە دوو یاریدەدەری دەهێنەری بوو كە من یاریدەدەری دووەم بووم، بەڵام كاری سەرەكیی من جگەلە گێڕانی رۆڵی ئەكتەرێك لەم فیلمەدا ئەركی راهێنانی ئەكتەرەكانم لەسەر شان بووە ‌و بازیگەردانی ئەم فیلمە بووم. بەڵام ئەوەی كە دەتوانم بە نیسبەت بیرۆكەی ئەو فیلمەوە بیڵێم ئەمەیە كە خولیای سازكردنی ئەم فیلمە زیاتر لە 5 ساڵ بووە كەلە مێشكی هاوڕێی خۆشەویستمدا خولی خواردوەتەوە ‌و 5 ساڵ لەمەوپێش كە كاك فەتحی بۆ سەردان هاتبووەوە بۆ كوردستان باسی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەی بۆ من كرد، بەڵام پاش چوار سال ئەم خولیایە هاتەدی ‌و فیلمەكە لە نێوان ساڵەكانی 2011‌و 2012دا لە كوردستان ساز كرا. لەمەڕ نێوەڕۆكی ئەم فیلمە دەبێ بگوترێ كە ئەم فیلمە بەسەرهاتێكی رۆمانسی لە خەباتە ‌و ئەوین.
\"7162.jpg\"
خەباتێك كە دەبێتە هەوێنی ئەوینی \"هاوار\" كاراكتێری سەرەكیی فیلمەكە لەگەڵ \"هێرۆ\"‌و بە هەمان شێوە ئەوینێك كە دەبێتە هەوێنی خەبات لە نێوان هێرۆ ‌و هومایوندا. بەگشتی شێوازی ئەم فیلمە سووریالیستیە كە دەپڕژێتە سەر خەباتێكی مەدەنی ‌و ئاشتیخوازانەی گەلێك كە ساڵانێكی زۆر بۆ وەدەیهاتنی ئازادی خەبات دەكەن ‌و لەم پێناوەدا چەندین رێبەری ناودارییان گیانیان بەخت كردووە.

ئاژانسی كوردپا: تایبەتمەندییەكانی ئەو فیلمە كامانەن، چۆن بەرهەم هاتووە؟

فاتیح ساڵحی: سەرەكی‌ترین نایبەتمەندیی ئەم فیلمە بە بڕوای من خودی نێوەڕۆكی فیلمەكەیە كە هەروەك لە ناوەكەیدا دیارە\"شەقامی دوكتور قاسملوو\"ە، واتە ئەمە یەكەمین جارە كە فیلمێك لەژێر ئاوەها ناوێكدا بەرهەم دێت. دووەمین تایبەتمەندیی ستاڤی ئەم بەرهەمە بوون كە هەموویان لەو كەسانە بوون كە بە هۆی هەمان زەبر ‌و زەنگ ‌و خەباتەوە رێگەی خەباتی\"7163.jpg\"
ئاشتیخوازانانەیان هەڵبژاردووە ‌و ئێستاكە بۆ وەدیهاتنی مافەكانیان هەوڵ دەدەن ‌و لە جەرگەی خەبات دان. بە بڕوای من ئەمە گرینگترین بەشی جیاكەرەوەی ئەم فیلمەیە. لەمەڕ چۆنیەیتی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەوە دەبێ بگوترێ تەواوی ئەركی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە لە سەرشانی نووسەر ‌و دەرهێنەری ئەم فیلمە كاك فەتحی میرزاییان بووە كە هیوادارم ئەم فیلمە بتوانێ بە چوونە سەر پەردەی سینەما بەشێك لە ماندووبوونی ئەو هاوڕێ بەڕێزە قەرەبوو بكاتەوە.

ئاژانسی كوردپا: ستافی فیلمەكە كێن؟ ئاخۆ ئەو ئەكتەرانەی كە تێیدا ڕۆڵیان بینیوە پێشتر ئەزموونی سینەماییان هەبووە؟

\"7164.jpg\"
فاتیح ساڵحی: ستافی ئەم فیلمە هەروەك پێشتر ئاماژەم پێدا كۆمەڵێك مرۆڤی ئازادیخوازن كە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی رێگەی خەباتیان بەدژی ئەو رێژیمە هەڵبژاردووە ‌و بە هیچ شێوەیەك هیچیان ئەزموونی سینەماییان نەبووە، تەنانەت ئەزموونی شانۆیەكی ساكاریشیان لە قوتابخانە نەبووە. ئەمە بۆ خۆی یەكێك لە تایبەتمەندییە بەهێزەكانی ئەم فیلمەیە. بەڵام لەراستیدا بە هاوفكری هاوڕێی بەڕێزم كاك فەتحی من توانیم لە ماوەیەكی كورتتدا ئەم هاوڕێیانە بۆ كایە كردن لەم فیلمەدا ئامادە بكەم ‌و ئێجگار خوشحاڵم كە هەست دەكەم ئەركی خۆمم بە باشی بەڕێوە بردووە.

ئاژانسی كوردپا: چۆنیەتی بەشداریكردنی فیلمی شەقامی دوكتور قاسملوو لەو فێستیڤاڵەمان بۆ باس بكەن ‌و ئەو فستیڤاڵە لە چ ئاستێكدایە؟

فاتیح ساڵحی: چۆنیەتی بەشداریكردنی ئەو فیلمە لەو فێستیڤاڵە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ ‌و ماندووبوونی بێوچانی نووسەر ‌و دەرهێنەری ئەم فیلمە كە ب ڕاستی لەم پێناوەدا ماندوو بووە ‌و شایانی رێز ‌و ستایشە، بەڵام ئەوەیكە ئەم فێستیڤاڵە لە زۆبەی فێستیڤاڵەكان جیا دەكاتەوە ئەمەیە كە یەكێك لە فێستیڤاڵە بەناوبانگ ‌و سەربەخۆكانە لە بورای سینەمادا.