عەلی ئەشرەف دەرویشیان بەرگی حەوتەمی "چیرۆكە خۆشەویستەكانی من" چاپ دەكات
15:11 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: عەلی ئەشرەف دەرویشیان نووسەری كورد بە هاوكاریی رەزا خەندان مەهابادی سەرقاڵی نووسینی بەرگی حەوتەمی \"چیرۆكە خۆشەویستەكانی من\"ـە و بەم زوانە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
رەزا خەندان مەهابادی نووسەر و رەخنەگری ئێرانی بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، بەرگی حەوتەمی ئەو كۆمەڵە كتێبانە تەواو بووە و بەرگی هەشتەمیشی كە تایبەتە بە تاوتوێی ئەدەبیاتی داستانیی دەیەی 80ی هەتاوی ماوەیەكی تر كارەكانی تەواو دەبێت.

عەلی ئەشرەف دەرویشیان
مەهابادی ئاماژەی بەوەش داوە، بەرگی حەوتەمی كۆمەڵە كتێبی \"چیرۆكە خۆشەویستەكانی من\" چیرۆكی نێوان ساڵانی 1300 هەتا 1390ی لەخۆ گرتووە كە عەلی ئەشرەف دەرویشیان كۆی كردوونەتەوە و رەزا خەنەدان مەهابادی رەخنەی لەسەر نووسیون. رەزا خەندان مەهابادی
هەتا ئێستا شەش بەرگی ئەو كۆمەڵە كتێبە بە چاپ گەیشتوون كە بەرگی یەكەم و دووهەمی تایبەتن بە رەخنە و تاوتوێی چیرۆكی دەیەی 70ی هەتاوی، بەرگی سێهەم و چوارەم رەخنە و تاوتوێی كورتە چیرۆكەكانی دەیەی 60 و بەرگی پێنجەمیشی تەرخان كراوە بۆ رەخنە و هەڵسەنگاندنی كورتە چیرۆكەكانی دەیەی 50ی هەتاوی.