عەدنان كەریم "بادەی گوڵ ڕەنگ" لە ریزی مەقاماتی كوردیدا تۆمار دەكات
14:14 - 19 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بادەی گوڵ ڕەنگ، وەك بەشێك لە پڕۆژەی تۆماركردنی مەقاماتی كوردی بە دەنگی عەدنان كەریم رێكەوتی 10ی مانگی رەزبەر و لەلایەن تۆمارگەی ئۆسكار و سەنتەری كیژێ لە سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی \"كوردستانی نوێ\" ئەم ئالبۆمە، حەوت كۆپلە مەقامی ناوچەی گەرمیان لەخۆ دەگرێت كە پێشتر بە دەنگی عەلی مەردان مامۆستای مەقامبێژی كوردی بیستراون.
بڕیارە عەدنان كەریم دوای تۆماركردنی مەقاماتی دیكەی ناوچەكانی كوردستان، كۆی مەقامەكان بە شیوەی نۆتنووس كراو لە دووتوێی كتێبێكدا بڵاو كاتەوە، تا وەك وانەی مۆسیقایی كوردی لە زانكۆكانی كوردستان كەڵكییان لێ وەربگیردرێت.
بادەی گوڵ رەنگ لەلایەن فەرهاد محەمەد بە ژەندنی ئامێری كەمان ئاهەنگی بۆ دانراوە و ئاسۆ دیلان ئەركی دیزانی برۆشووری ئالبۆمەكەی لە ئەستۆ گرتووە و وەك یەكەم ئالبۆمی مەقامبێژی عەدنان كەریم دەگاتە دەست لایەنگرانی ئەو هونەرمەندە.