عەبدوڵڵا شەریعەتی هونەرمەندی ناسراوی سنەیی کۆچی دوایی کرد

15:32 - 16 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە هونەرمەندەکانی شاری سنە بە هۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵئاوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەرێکەوتی ١٤ی رەشەمە، عەبدوڵڵا شەریعەتی زوڕناژەنی بەناوبانگی لە نەخۆشخانەی \"توحید\"ی شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە، کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی بە فۆلکلۆر و موسیقای کوردی کردووە، تووشی نەخۆشیی دڵ و هەناو ببوو .

عەبدوڵڵا شەریعەتی لە دایکبووی ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لە گوندی \"گەزگەزارە\"یە، کەلە ٢٠ کیلۆمێتری شاری دێولان هەڵکەوتووە، هاورێ لەگەڵ \"بەراتعەلی نورانی\" ناسراو بە \"کا بەرات\"، بە شەریعەتی زوڕنا و تەریقەتی دەهۆڵ ناوبانگیان دەرکردبوو.
ئەو دوو هونەرمەندە کوردە لە دەیان فستیڤاڵ لە وڵاتانی وەکوو فەرانسە، ئاڵمان، یونان ، روسیا و عێراق بەشدارییان کردووە و توانیویانە چەندین سەرکەوتن بە دەست بێنن.

تەرمی مامۆستا عەبدوڵڵا شەریعەتی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٥ی رەشەمە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی \"بەهشتی محەممەدی\" نێژرا.
\"18637.jpg\"