عەبدولحەكیم بەشار: ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە ناتوانێ نوێنەری سەرجەم خەڵكی سووریە بێت
16:50 - 14 خاکەلێوه 2712
كوردپا: نوێنەرانی بەشدار لە كۆبوونەوەی \"دۆستانی سووریە\" لە توركیە ئەنجومەنی نیشتمانی سووریەیان وەكوو نوێنەر و زمانحاڵی سەرجەم پێكهاتەكانی وڵاتی سووریە بەفەرمیی ناساندووە و ئەمە لە حالێك دایە كە ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە بانگهێشتی ئەو كۆبوونەوەیە نەكرابوون.
دوكتور عەبدولحەكیم بەشار سكرتێری پارتی دێمۆكراتی كورد لە سووریە (ئەلپارتی) لەمەڕ هۆكاری بەشداری نەكردنی كوردەكان لەو كۆبوونەوەیەدا بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، پێش لەو كۆنفرانسە كۆبوونەوەی ئوپۆزیسیۆنی سووریە هەبوو، لەو كۆبوونەوەیەدا بە ئاكامێكی باش نەگەیشتن و ئێمە وەك كورد و كەمینە نەتەوەكانی دیكەی سووریەش بە بەردەوامی پەراوێز دەخرێین.
عەبدولحەكیم بەشار وتیشی: ئێمە لەو باوەڕە داین كە بۆ هەر كۆڕ و كۆبوونەوەیەك دەبێ بە فەرمی بانگهێشت بكرێین و بۆ كۆنفەرانسی دۆستانی سووریە لە ئەستەمبۆڵ بانگهێشت نەكراین و ئێمەش بەشداریمان نەكرد.
سكرتێری پارتی دێمۆكراتی كورد لە سووریە ئەوەشی خستە روو، ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە ناتوانێ وەكوو نوێنەری هەموو خەڵكی سووریە لە قەڵەم بدرێت، چۆنكە نە كورد وەك نەتەوەی دووەم لە سووریە، نە عەلەوی و نە سمایلی و كەمینە نەتەوەكانی دیكە لە كۆبوونەوەی دۆستانی سووریە لە ئەستەمبۆڵ بەشدار نەبوون.
ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئەوەشی زیاد كرد، ئێمە داوامان كرد پێش لە هەر كۆنفرانس و كۆبوونەوەیەك ئۆپۆزیسیۆن پێكەوە دانیشتنی هەبێ بەتایبەتی بۆ كۆنفرانسی ئەستەمبۆڵ و بۆ كۆنفراسەكانی دیكە كە دواتر پێك دێت، بەڵام ئەوەیان نەكرد.
ئەو لێپرسراوە ئاشكراشی كرد، ئەو كوردانەی كە لەو كۆنفرانسەدا بەشدارییان كردووە تەنیا وەكوو كەسایەتیی سەربەخۆ بەشدار بوون، نە وەك نوێنەری كورد و زیاتر بە ناوی خۆیانەوە قسە دەكەن.
د. عەبدولحەكیم بەشار لە درێژەی لێداونەكەی بۆ ئاژانسی كوردپا وتی: ئێمەش وەك ناڕازی و دژبەرانی رێژیمی سووریە لە كار و خەبات بەردەوام دەبین هەتا ئەم رێژیمە دەرووخێ و دواتر ئێمە لە سەر پرسە سیاسیەكان دانۆستان دەكەین.