عەباس كەمەندی هونەرمەندی ناوداری كورد كۆچی دوایی كرد
13:29 - 1 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكێك لە سیما ناسراوەكانی بواری مۆسیقا، نووسینی شانۆنامەو نیگاركێشیی كوردستان بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە ماڵاوایی لەژیان كرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێكەوتی ١ی جۆزەردان، عەباس كەمەندی نیگاركێش، نووسەر، شاعیر و دەرهێنەری بواری شانۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆتایی بە تەمەنی پڕ بەرهەمی هونەریی هات.
ئەو هونەرمەندە کوردە شەوی رابردوو بەهۆی ئازاری گورچیلەكانیەوە بردرابوویە نەخۆشخانە و سەر لەبەیانی ئەمڕۆش بە هۆی \"راوهستانی دڵ\"ـەوە ماڵاوایی لەژیان كرد.
كۆكردنەوە و توێژینەوە لەسەر ژیاننامەی كەسایەتییەكانی كوردستان و كردنی بە دێكۆمێنتار بۆ وێنە \"سەنجەرخان\"، سەید عەتا كەل، ژیانی پاڵەوان حوسێن گوڵزار، تاڵان كردنی ئاسەواری زێوییە و میر نەورۆزی لە چالاكییەكانی عەباس كەمەندی لەماوەی ژیانی هونەرییدا بووە.
لەگرینگترین بەرهەمەكانی مامۆستا عەباس لەبواری شێعردا دەتوانین ئاماژە بە، نووسینی شێعری زیاتر لە ١٥٠ گۆرانی، بەڕێوەبردنی موزیكی گەلاوێژ، پڕشەنگ، هەورامان، كیژی كورد بكەین و كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر فەرهەنگ و فولكلۆر و هەروەها نووسینی چیرۆكی فیلمەكانی \"میراتی مامە رەحیم، \"نبرد رمادیە\"، كۆڵانی سوور، قەڵەم و شەیتان لەكارەكانی ئەو هونەرمەندە كوردە بووە.
مۆسیق و شێعرەكانی عەباس كەمەندی زیاتر باسیان لە ئەڤینداری و خۆشەویستی دەكرد و بەشێكی بەرچاویشیان لە شاعیرانی هەورامانات وەرگیراون.
رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی ئەو هونەرمەندە بەپێشینەیەی بواری هونەریی كوردستان ئەمڕۆ رێكەوتی ١ی جۆزەردان كاتژمێر ٤:٣٠ خولەك لە مزگەوتی مەلاوەیسی سنە بەڕیوە دەچێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە رێكەوتی ١ی جۆزەردان، عەباس كەمەندی نیگاركێش، نووسەر، شاعیر و دەرهێنەری بواری شانۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆتایی بە تەمەنی پڕ بەرهەمی هونەریی هات.
ئەو هونەرمەندە کوردە شەوی رابردوو بەهۆی ئازاری گورچیلەكانیەوە بردرابوویە نەخۆشخانە و سەر لەبەیانی ئەمڕۆش بە هۆی \"راوهستانی دڵ\"ـەوە ماڵاوایی لەژیان كرد.
عەباس كەمەندی
عەباس كەمەندی كەسێكی شارەزا بە ئەدەبیات و فولكلۆری كوردی بوو، کە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لەیەكێك لە ركابەرییەكانی چێرۆك نووسیدا لەرادیۆ سنە پلەی یەكەمی بەدەست هێنابوو.كۆكردنەوە و توێژینەوە لەسەر ژیاننامەی كەسایەتییەكانی كوردستان و كردنی بە دێكۆمێنتار بۆ وێنە \"سەنجەرخان\"، سەید عەتا كەل، ژیانی پاڵەوان حوسێن گوڵزار، تاڵان كردنی ئاسەواری زێوییە و میر نەورۆزی لە چالاكییەكانی عەباس كەمەندی لەماوەی ژیانی هونەرییدا بووە.