عوسمان ئیسماعیلی ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

17:06 - 3 خەزەڵوەر 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ۳ی خەزەڵوەر، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە سنە، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە، بە دانانی بارمتەی ٥۰ ملیۆن تمەنی، بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی پنجشەممە ۲۹ی ڕەزبەر، نابراو پاش ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی لە لقی ۲ی لێپرسی سەقز، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ۲٨ی ڕەزبەر، ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییکانەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە کرێکارییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە کرێکارییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.