عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی بێتاوان ناسێندرا

12:13 - 9 پووشپەڕ 2722

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان بە تۆمەتگەلی "تێکدانی بیر و ڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە گرووپەکان یان ڕێکخراوەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران" لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتیی دادوەر "جەواد مستەفایی" دادگایی کرابوو.

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی بێتاوان ناسێندرا و ئەو حوکمە بە ئامادەبوونی "عوسمان ئیسماعیلی" لە دادگا دەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕ، "عوسمان ئیسماعیلی" بە دانانی بارمتەی ١٤٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردنی، لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ١٠ی بانەمەڕ، ئەم چالاکە کرێکارییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و دواتر ڕەوانەی زیندانی سەقز کرابوو.

"عوسمان ئیسماعیلی" چالاکی کرێکاری لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکار دەسبەسەر کرابوو، ناوبراو ڕێبەندانی ساڵی پێشیش لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز لە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بێتاوان ناسێندرابوو.