عوسمان موزەیەن: دادگای ورمێ حوکمی دەستبەسەرکردنی بۆ مەسعوود شەمسنەژاد دەرکردووە
21:43 - 16 خەرمانان 2714
ئاژانسی کوردپا: بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگای ورمێ لە بڕیارێکی سەرسووڕهێنەردا، حوکمی دەستبەسەر کردنی بۆ مەسعوود شەمسنەژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی ئەو شارە دەرکردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئەوەی لقی ١٠ی دادگای پیداچوونەی ورمێ، حوکمی ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ مەسعوود شەمسنەژاد پەسند کرد، بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگای ئەو شارە، بڕیاری دەستبەسەر کردن(دستور جلب)ی دەر کردووە، کە مەسعوود شەمس نەژاد، دەستبەسەر و رەوانەی زیندان بکرێت.
ئەو پارێزەرە کوردە گوتیشی؛ بەداخەوە دادگای ورمێ لە یەکەمنین قۆناغدا بڕیاری (جلب) دەستبەسەرکردنی بۆ مەسعوود شەمسنەژاد دەرکردووەو دەستبەسەر کردنی مەسعوود شەمسنەژاد بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
عوسمان موزەیەن پارێزەری پلە ١ی دادگوستەری لە دادگاکانی وڵاتی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو؛ بڕیاری ئیجرای ئەحکام لە کاتێکدایە، کە دەستەی پارێزەرانی مەسعوود شەمسنەژاد، سکاڵایان بۆ دیوانی باڵای وڵات بەرز کردۆتەوەو هەتا ئیستا وڵامییان لە دیوانی باڵای وڵات وەرنەگرتۆتەوە.
مەسعوود شەمسنەژاد، رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ٩٢ لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ٣٤ رۆژ دەستبەسەری بە دانانی ١ ملیارد تمەن بارمتە لە زیندان ئازاد کراو رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی نیزام، حوکمی ٤ مانگ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
ئەو پارێزەرە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد، \"لە روانگەی دەستەی پارێزەرانەوە، مەسعوود شەمسنەژاد ئەرکی ئەخلاقیی پارێزەریی خۆی بەجێ گەیاندووە و لەو باوەڕەداین کە ئاغای شەمسنەژاد هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوەو دەبوا بەبێ تاوان بناسرایە\".
ئەو کارناسەی باڵای ماف و پارێزەر لە دادگاکان، سەبارەت بە حوکمی هەڵپەساردنی مۆڵەت(پروانە)ی پارێزەریی مەسعوود شەمسنەژاد رایگەیاند؛ دادگای ئینتزامیی پارێزەران کە لەبری ئەوەی داکۆکی لە مەسعوود شەمسنەژدا بکات، بەپێچەوانەی دەقی ماددەی ٧٨ی ئاییننامەی کانونی پارێزەران، بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو بڕیاری هەڵپەساردنی مۆڵەتی پارێزەرییەکەی دەرکردووە، ئەوە لە کاتێکدایە بەپێی ماددەی ٧٨ی ئاییننامەی کانوونی پارێزەران، دادگا ئینتزامی پارێزەران تەنیا لە چوار حاڵەتدا دەتوانێ مۆڵەتی پارێزەران هەڵپەسێرێت\".
موزیەن روونیشی کردەوە، دادگای ئینتزامی پارێزەران لەم چوار حاڵەتەدا دەتوانێ بڕیاری هەڵپەساردنی مۆڵەتی پاریزەران دەربکات، کە؛ مەرجی یەکەم ئەوەیە کە، کەیفەرخاست بە دژی پارێزەر دەرچووبێت، مەرجی دوومیش ئەوەیەکە دادگای ئینتزامی بۆخۆی هەموو پەروەندەکە ببینێت و تاوتوێ بکات، مەرجی سێیەمیش ئەوەیە پارێزەرەی کە تۆمەتبار کراوە، مافی داکۆکی لە خۆی پێ بدرێت و مەرجی چوارەمیش ئەوەیە کە ئەو تاوانەی کە بەسەر پاریزەرەکەدا دەسەپێندریت، کە لەگەڵ بنەما ئەخلاقییەکانی پارێزەری دژایەتیی هەبێت، کە بۆ نموونە پارێزەر بە کوشتنی ئەنقەست و قاچاخ تۆمەتبار کرابێت، بەڵام مەسعوود شەمسنەژاد هیچکام لەم چوار حاڵەتەی بۆ لەبەرچاو نەگیراوەو مۆڵەتەکەی لێ هەڵپەسێردراوەو بڕیارەکەش بەپێچەوانەی یاسایە و رەخنەیەکی یەکجار زۆریشی لەسەرە\".
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئەوەی لقی ١٠ی دادگای پیداچوونەی ورمێ، حوکمی ٤ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ مەسعوود شەمسنەژاد پەسند کرد، بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگای ئەو شارە، بڕیاری دەستبەسەر کردن(دستور جلب)ی دەر کردووە، کە مەسعوود شەمس نەژاد، دەستبەسەر و رەوانەی زیندان بکرێت.
مەسعوود شەمسنەژاد، پارێزەری کورد
عوسمان موزەیەن پارێزەری مەسعوود شەمسنەژاد،وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، لە لێدوانێکدا بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند؛ بەپێی یاسای ئایینی پێراگەیشتنی تاوان، ئەگەر تاوانبارێک حوکمی زیندانی هەبێت و پێویست بێت ئەو حوکمە لە زیندنا تێپەر کات، دەبێ لە قۆناغی یەکەمدا بانگهێشتی بەشی ئیجرای ئەحکامی دادگا بکرێت و ئەگەر خۆی بەو بەشە نەناساند، زامنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە کە خۆی بە دادگا بناسێنت و لە دوایین جاردا، دادگا بۆی هەیە بڕیاری دەستبەسەرکردن (دستور جەلب) دەر بکات\".ئەو پارێزەرە کوردە گوتیشی؛ بەداخەوە دادگای ورمێ لە یەکەمنین قۆناغدا بڕیاری (جلب) دەستبەسەرکردنی بۆ مەسعوود شەمسنەژاد دەرکردووەو دەستبەسەر کردنی مەسعوود شەمسنەژاد بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
عوسمان موزەیەن پارێزەری پلە ١ی دادگوستەری لە دادگاکانی وڵاتی ئێران، ئەوەشی خستەڕوو؛ بڕیاری ئیجرای ئەحکام لە کاتێکدایە، کە دەستەی پارێزەرانی مەسعوود شەمسنەژاد، سکاڵایان بۆ دیوانی باڵای وڵات بەرز کردۆتەوەو هەتا ئیستا وڵامییان لە دیوانی باڵای وڵات وەرنەگرتۆتەوە.
مەسعوود شەمسنەژاد، رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ٩٢ لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ٣٤ رۆژ دەستبەسەری بە دانانی ١ ملیارد تمەن بارمتە لە زیندان ئازاد کراو رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی نیزام، حوکمی ٤ مانگ زیندانیی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
عوسمان موزەیەن پارێزەری پلە ١ی دادگوستەری لە دادگاکانی وڵاتی ئێران
عوسمان موزەیەن لە وڵامی پرسیارێکدا کە هۆکاری سەرەکیی دەستبەسەر کرانی مەسعوود شەمسنەژاد چی بووە، رایگەیاند؛ \" لە روانگەی دەستەی پارێزەرانەوە، کە لە عەباس جەماڵی، محەمەدساڵح نیکبەخت و عوسمان موزەیەن پێکهاتووە، مەسعوود شەمسنەژاد لە چوارچێوەی یاسادا و شێلگیرانە بەدواداچوونی بۆ کەیسی زیندانیان کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە دادگا بۆخۆی ئەرکی پارێزەریی دۆسیەی بەشێک لەو زیندانیانەی بەشێوەی تەسخیری، بە مەسعوود شەمسنەژاد سپاردووە\".ئەو پارێزەرە کوردە ئاماژەی بەوەش کرد، \"لە روانگەی دەستەی پارێزەرانەوە، مەسعوود شەمسنەژاد ئەرکی ئەخلاقیی پارێزەریی خۆی بەجێ گەیاندووە و لەو باوەڕەداین کە ئاغای شەمسنەژاد هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوەو دەبوا بەبێ تاوان بناسرایە\".