شەڕی نێوان دوو قوتابی لە كامیاران بووە هۆی كوژرانی یەكیان
14:04 - 18 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: بەهۆی شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان دوو قوتابی لە یەكێك لە قوتابخانە دواناوەندییەكانی ئەو شارە یەكیان گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری كامیاران، رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٧ی خەزەڵوەری١٣٩٠ی هەتاوی لە نێوان دوو قوتابی لە دەبیرستانی \"فەنی و حیرفەیی خارەزمی\" شەڕ و تێكهەڵچوون رووی داوە كە یەكیان بەناوی پەیام قەمەری گیانی لەدەست داوە.
پەیام قەمەری قوتابيى قۆناغی کۆتایی رشتەی حیسابداریی لەلایەن یەكێك لە قوتابییەكانەوە بە توندی سەری بریندار بووە و هەر ئەمەش بۆتە هۆی مەرگی.
پاش ئەو رووداوە پەیام قەمەری بۆ نەخۆشخانەی \"سینا\"ی كامیاران راگوێزراوە، بەڵام رادەی پێكان و برینەكەی هێندە بەهێز بووە كە چارەسەری نەهاتووە و گیانی لە دەست داوە.