شەپۆلێكی بەفر و سەرما چوار ئوستانی كوردستانی گرتەوە+وێنە
14:34 - 19 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین رووی لەناوچەكانی كوردستانی ئێران كردووە و بەو هۆیەوە چەندین رێگەی سەرەكیی نێوان شار و گوندەكان داخراوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەی دوو رۆژە بارینی بەفر و باران لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكردووەو بەپێی پێشبینی رێكخراوی كەشناسیی بەفر بارینەكان هەتا ئەنڕۆ هەینی بەردەوام دەبێت.
داخرانی رێگەكانی هاتوچۆی نێوان شارەكان و دابەزینی پلەی گەرمی ئاكامی ئەو شەپۆلە بەفر بارین و سەرما و سۆڵەیە و ئەوەش كێشەی جیدی بۆ هاووڵاتیانی كورد دروست كردووە.
هەواڵدەریی ئیرنا لەو بارەیەوە بڵاوی كردۆتەوە، رێگەی هاتوچۆی تێوان ٤٥ ئاوایی شارستانی سەحنە لەئوستانی كرماشان بە هۆی بارینی بەفری زۆر و بەستەڵەكەوە گیراوە و تەنانەت هیچ ئۆتۆمبێلێكیش بێ زەنجیر ناتوانێ بە جادەكاندا بڕوات.
رێگەی شنۆ ـ ورمێ ، پاوە ـ مەریوان، پیرانشار ـ تەمەرچین و تیكاب بۆ سایین قەڵا بە رێگە سەرەكییەكانی كوردستانی دێنە ئەژمار كە هاتوچۆ تێیاندا قەدەغە كراوە.
سەرپەرەستی كۆمەڵی مانگی سووری تیكاب وتوویەتی: بە هۆی بارینی بەفرو باران و دروست بوونی سەرما و سۆڵ زیاتر لە ١٩ ماشێن لەناو بەفر و كڕێوەدا مابوونەوە كە نزیك بە ٤٢ كەس لە سەرتشینەكانی ئەو ئۆتۆمبێلانە تووشی خەسار و سەرما بردوویی هاتبوون.
لە پارێزگای كرماشانیش هاتوچۆ لە سێ خاڵی قۆری قەڵا ـ پاوە، مڵماس ـ خوسرەوئاباد و سونقۆر و كولیایی بەفر گرتوویەتی و تەنیا بە زەنجیرەوە ئیمكانی هاتوچۆ هەیە.
هەر بەو هۆیەوە فڕۆكاخانەكانی تاران و ئیلامش گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ ئەو دوو شارە راگرتووە.
لەلایەكی دیكەوە بارینی نیو میتری بەفر لەئاوایی \" چەرمەڵە\" لە سونقۆر بۆتە هۆی بەستنی تاڤگەی پەرێشان و بە وتەی ئەنجومەنی ئاواییەكە هەتا كۆتاییەكانی خاكەلێوەی ساڵی داهاتوو بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.
دابەزینی پلەی گەرما لە ناوچەكانی رۆژئاوای ئێران هەتا ١٥ پلە بۆ ژێر سفر دابەزیوە و لەونێوەدا تیكاب بە ساردترین شاری ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەقەڵەم دراوە.
ئیدارەی كەشناسیی ئوستانی ئیلامیش باسی لە دابەزینی پلەكانی هەوا كردووە و پێبینی ئەوەشی كردووە كە هەتا یەك حەفتەی داهاتوو پلەكانی هەوا ٧ بۆ ١٤ پلە داببەزێ.
ئەو راپۆرتانەی كە بۆ ئاژانسی كوردپا نێردراون باس لەوە دەكەن كە بارینی بەفر لەزۆربەی شارەكانی كوردستان بەردەوامە و ناوەندە پێوەندیدارەكان داوایان لە شۆفێران كردووە كە لەناوچە شاخەویەیكان كەڵك لە زەنجیر وەربگرن و لە سیستەمی گەرمایی ئۆتۆمبێلەكانیان دڵنیا بن.
سنه
نۆدشه
سەردەشت
مەریوان
کرماشان
پیرانشار