شەپۆلی كۆكردنەوە و زەوت كردنی ماهوارە لە كوردستان بەردەوامە
20:13 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی خەباتی دژی شەڕی نەرم و پڕوپاگەندە دژی ئیسلام بە بەردەوامی دەستی داوەتە كۆكردنەوە و زەوت كردنی ماهوارە لە كوردستان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی میهر، لە ماوەی یەك حەفتەی رابردۆوە هەتا ئێستا چوار هەزار و 761 ماهوارە لە كوردستان زەوت كراوە.
فەرماندەی هێزی ئینتزامیی شاری مەریوان رایگەیاند، تەنیا لەو شارەدا یەك هەزار و 244 ماهوارە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە زەوت كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لێپرسراوی رێكخراوی تەعزیراتی حكوومەتی لە كرماشان ئاشكرای كردووە، دەستبەسەر 489 كەلوپەلی ماهوارە كە خاوەنەكەی هاووڵاتێكی روانسەری بووە، گیراوە.
پێشتریش لێپرسراوی پۆلیسی ئەمنیەتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندبوو، لە ماوەی 10 رۆژدا سێ هەزار و 27 ماهوارە لەو پارێزگاییەدا زەوت كراوە و 158 كەسیش لەو پێوەندییەدا دەستبەسەر كراون.
وێنە: ئیسنا