شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردنەكان لە كوردستان، شاری سەقزیشی گرتەوە
15:47 - 25 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران لە ناوچە كوردنشیەكان دەستیان دایە دەستبەسەر كردنی دەیان هاووڵاتیی كورد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە درێژەی ئەم دەستبەسەر كردنانە و لە چەند رۆژی رابردوودا موختار ئەلیاسی، ماجد عەبدوڵڵازادە، لوقمان جیهانی، عەبدوڵڵا مەهجوور، كەماڵ خزری، فەریاد ساڵحی، شوان ساڵحی و عیرفان مەجیدی 8 كەسی دیكە لە هاووڵاتییانی كوردن كە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە قۆڵبەست كراون.
ئەو هەشت هاووڵاتییە خەڵكی شاری سەقزن كە لەلایەن مەئموورانی لیباس شەخسیی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون.
هەواڵنێری كوردپا لە شاری سەقزەوە رایگەیاندووە، هەتا ئێستا لەمەڕ هۆكاری گیران و شوێنی راگیرانی ئەو هەشت هاووڵاتییە سەقزییە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەیان كەس لە هاووڵاتییانی كورد لە شارەكانی سنە، بۆكان، مەریوان و سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراون.
شەپۆلی قۆڵبەست كرانەكان لە رۆژانی رابردوودا بۆتە هۆی رەخساندنی ترس و نیگەرانی لەلای هاووڵاتییانی كورد.
بە وتەی سەرچاوەی باوەڕ پێكراو، چەند كەس لە دەستبەرسەر كراوان 3 كاتژمێر دوای گیران لە دەرەوەی شارەكان ئازاد كراون كە بەڕای هێندێلە نزیكانی دەستبەسەر كراوان، ئەم مەسەلەیە خۆی نیشانەی شێوازی رەشبگیریی بەربڵاوی هاووڵاتییانی كوردە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتەوە.