شەپۆلی بەفر و سەرما قوتابخانەکانی چوار پارێزگای کوردستانی داخست
15:05 - 9 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆڵێکی بەفر و سەرما پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتۆتەوە و بووەتە هۆی داخرانی زۆربەی قوتابخانەکانی ئەو چوار پارێزگایە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ماوەی دوو ڕۆژە بارینی بەفر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە و بەپێی لێکدانەوە کەشناسییەکان، شیمانەی ئەوە دەکرێت هەتا دوو ڕۆژی دیکە بەفر بارین درێژەی هەبێت و ئەمەش بووەتە هۆی داخرانی زۆربەی ڕێگاکان و قوتابخانەکان لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات.
هەواڵدەریی \"فارس\" لە پارێزگای ورمێ بڵاوی کردەوە، بە هۆی سەرما و بارینی بەفر، سەرجەم قوتابخانەکانی هەموو قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی بەشی سۆما و برادۆست و ناوچەی سیلوانا لە شیفتی بەیانیدا داخراون.
بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، قوتابخانەی شارەکانی، شوت، چاڵدێران، شنۆ، پیرانشار، ماکۆ و سەڵماس بە هۆی ساردیی کەش و هەواوە داخراون.
بەپێی لێدوانی ئیدارەی کەشناسیی پارێزگای ورمێ، بارینی بەفر هەتا دوو ڕۆژی دیکە درێژەی دەبێت و هەروەها دابەرزینی پلەی سەرما لە ٨ پلە بۆ ١٢ پلە دەبێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا، پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: تەواوی قوتابخانە و قۆناغەکانی خوێندن لە شارەکانی سنە، سەقز، بانە، دێگولان و ناوچەی زیویە و کەڵانتەرزان داخراون.
هەروەها قوتابخانەکانی سەرەتایی شار و گوندەکانی مەریوان، بیجاڕ و هەروەها باغچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکانی کامیاران و موچش و تەواوی قوتابخانەکانی ناوچەی هەورامان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە داخراون.
پارێزگای کرماشانیش لە شەپۆلی بەفر بارین بێبەری نەبوو. ڕێگای هێندێک لە ناوچەکانی کرماشان، شائاباد، ڕوانسر و پاوە بە هۆی بارینی بەفرەوە داخران و دەرەتانی هاتوچۆ لە هێندێک لەو شوێنانە نیە.
دەوترێ، ئەگەری ئەوە هەیە زۆربەی قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ شەممە بە هۆی سەرما و بارینی بەردەوامی بەفر دابخرێن.
هەروەها پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ئیلام لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە؛ شیفتی سەر لە بەیانیی قوتابخانەکانی سەرەتایی ئەو پارێزگایە ڕۆژی شەممە داخراون و هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو بیاننامەیەدا هاتووە، قوتابخانەکانی ناوەندی و سەرەتایی شاری ئیلام، مەلەکشاهی، ئەیوان، چەرداوڵ، بەشێک لە کارزان و بەخشی میمە، شیفتی بەیانیان داخراون.